هه‌لی به‌شداریی له‌ حەجی تەمەتوع و عەمرە بۆ ٣٠ ملیۆن کەس

عەرەبستان بە پێی پلانی دوورنوێنی ۲۰۳۰ دەیەوێ بە نۆژەن کردنەوە و پەرەدانی ناوچەی بەغدا، ئاستی دەفرایەتیی حاجی و زیارەتکارانی ماڵی خودا بگەیێنێتە ۳۰ ملیۆن کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی "العرب"، بەرپرسانی سعوودی ڕایانگەیاند کە بەشێک لە پڕۆژەی "دوورنوێنی ۲۰۳۰"ی محەمەد بێن سەلمان جێنشینی عەرەبستان پەیوەستە بە جێبەجێ کردنی چەندین پڕۆژەی گەشەدان بە ژێرخانەکان لە مەکە.

لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی پیشانگای نۆژەنکردنەوەی ناوچەی مەکە کە لە شاری جەدە لە رۆژئاوای عەرەبستان بەڕێوەچوو، بەرپرسانی سعوودی ڕایانگەیاند کە پلانێک بۆ گەشە و نۆژەنکردنەوەی مەکەی پیرۆز جێبەجێ دەکرێت، تا بە پێی ئەو پلانە، ژمارە و دەفرایەتیی حاجی و زیارەتکارانی حەجی عومره و تەمەتوع لە عەرەبستان بگەیێننە ۳۰ ملیۆن لە ساڵدا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، گەشەی مەسجدولحەرام و گەشەی فرۆکەخانەی مەلەک عەبدولعەزیز لە جەد بەشێکن لەو پڕۆژانەی کە لە پێناو وەدی هێنانی ئەو ئامانجە ئەنجام دەدرێت جگە لەوە پڕۆژەگەلێک لە بواری ئاوگەیاندن، کارەبا و تەندروستیش لە پلانی کاریدا دەبێت.

هەروەها عەرەبستان دەیەوێ بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی گەشەی فرۆکەخانەکان، هۆتێلەکان، پڕۆژەی شەمەندەفڕی خێرا و چێکردنی شاری زیرک بدات. لەو پێناوەدا ۲۵دەزگای دەوڵەتی و نادەوڵەتی و بەشێک لە دامودەزگا ئەمنیی و وەزارەتخانەکانی عەرەبستان لە پیشانگایەک بۆ ئاراستەکردنی پلانەکانی نۆژەنکردنەوە و گەشە ژێرخانەژانی شاری مەکە کە لە جەدە بەڕێوە چوو، بەشداریان کرد.

عەرەبستان لە کاتێکدا دەیەوێ ئاستی زیارەتکارانی ماڵی خودا بگەیێنێتە ۳۰ ملیۆن کەس کە لە ساڵی ٢٠١٧ تەنیا ۲،۳ ملیۆن کەس لە ڕێوڕەسمی حەجی تەمەتوع و نزیکەی ٧ ملیۆن کەس لە ڕێوڕەسمی حەجی عومرەدا بەشداریان کردبوو.

News Code 15660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =