به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی میهر، دلێر ماوەتی، بەخەندان-ی راگەیاند:"دوای سەری ساڵ ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەكانی یاسایی و دارایی و سامانە سروشتییەكان سەردانی بەغدا دەكەن، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان و دروستكردنی زەمینەسازی بۆ دانیشتنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا".
ئاماژەی بەوەشكرد که "ئەو شاندە سەرەتا لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی دۆخێكی لێكتێگەیشتن دروست ببێت لە نێوان حكومەتی بەغداو هەرێمدا".
دلێر ماوەتی ئەوەشی وتووه که ئامانجی شاندەكە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
Your Comment