به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ناوهندی ڕاگهیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، ئاشکرای کرد که ڕۆژی دووشهمه، شەڕڤانان کێڵگەی نەوتی مراد-یان لە باکوری رووباری فورات و شارۆچکەی حسیات و ئەبوحەردوب لە پارێزگای دێرەزور لەدەستی داعش دهرهێناوهتهوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە پێشڕەوی لەو ناوچەیە بەردەوامە و شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و چەکدارانی داعش بەردەوامە.
شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، لەئێستادا دەیانەوێت ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵبکەن کە لە دەورووبەری پارێزگاری دێرەزوور تائێستا لە ژێر دەستی چەکدرانی داعش ماون.
Your Comment