ئێران و تورکیا توانای له‌ناوبردنی هه‌ر هێزێکی دژبه‌ریان له‌ ناوچه‌که‌ هه‌یه‌

بورا بایراکتار بە ئاماژە بە جیدی بوونی دژایەتییەکانی ئەنقەرە و ناتۆ وتی: ئێران و تورکیا هێزی لەناو بردنی هەر جۆرە هەوڵێکیان هەیە کە پێچەوانەی خواستی ئەوان بێت لە ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – پەیمان یەزدانی: نوێنەرەکانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا بە هیوای نزیک بوونەوەی قەیرانی بە ڕۆژانی کۆتایی خۆی، سەبارەت بە پرسی داهاتووی سیاسی سووریا باس و دانوستان دەکەن؛ دوایین نموونەی ئەو وتووێژە کۆبوونەوەی سووچی بوو.

لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ بورا بایراکتار مامۆستای زانکی کوتور لە ئەستەنبۆڵ هەبووە کە دەقەکەی لە خوارەوە هاتووە:

سەرەڕای دژایەتییەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە سەر بڕێ پرسی ناوچەیی، پێوەندی زۆر نزیکمان لە نێوان دوو وڵاتەکە سەبارەت بە پرسەکانی پێوەندیدار بە سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستانمان بینیوە. چ هۆکارێک بووەتە هۆی پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە تا ئەم ئاستە؟

من وا بیر دەکەمەوە کە بنەڕەتی زیاد بوونەوەی هاوکاری نێوان دوو وڵاتەکە، هەستی هاوبەشیان لە بوونی هەڕەشەیەکی هاوبەش دژی هەر دوو وڵاتەکەیە و ناوەندی ئەو هەڕەشانەش لە سووریا و عێراقە. ئەو بابەتە بۆ ئێران و تورکیا گرنگایەتی زۆری هەیە.

هەر دوو وڵاتەکە هەست دەکەن کە پاش سووریا و عێراق، ئێران و تورکیا دەکرێنە ئامانج. لە مێدیا ڕۆژاواییەکان بە ئەو نیگەرانییەی ئێران و تورکیا بۆ پاراستنی مانەوەیان دەڵێن پارانۆیا و لە سەر ئەو باوەڕەن ئەوە جۆرێک نەخۆشینە و هیچ هۆکارێک بۆ ئاوەها نیگەرانییەک نییە.

ئایا ئەو هاوکارییە دەتوانێت بە واتای ناردنی پەیامێک بۆ ئەمریکا بێت سەبارەت بە سەردەمی پاش داعش لە ناوچەکە؟

من وا بیر دەکەمەوە ئەو هاوکارییە، بەتایبەت لە نێوان ئێران و تورکیا لە قەیرانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ڕوون بۆ نەتەنیا ئەمریکا بەڵکوو تەواوی جیهان بوو. کەمێک پاش هاوکاریی سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و عێراق، ئەڵمانیا پەروەردەی هێزی پێشمەرگری ڕاگرت.

ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بە دەرکردنی بەیانییەی سووک، تەنیا دانیشتن و دۆخەکەیان بینی. ئیسرائیلیش لە پاڵپشتییەکانی خۆی لە کوردەکان کەمی کردووەتەوە. وا دیارە کە سیناریۆی سەرەکی سەردەمی پاش داعش لە سەر دەسەڵاتداری کوردەکان لە باکووری سووریا و عێراق بوو. پرسێک کە ئێستا پاش ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک و باکووری و هەروەها جووڵەکانی ئێران و تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەناو چووە.

سیاسەتی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپی و ناوچەییەکانی بۆ دابەش کردنی ناوچەکە بەتایبەتی لە عێراق و سووریا لە بەرژەوەندی خۆیدا تا چ ڕادەیەک توانیویە سەر بکەوێت؟

پاش تێپەڕینی ٦ ساڵ لە شەڕی سووریا و ١٤ ساڵ پاش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، ژێرخانەکانی سووریا و عێراق بە توندی خەساریان بینیوە. ئابووریان تێک چووە و ژیانی کۆمەڵایەتی لەناو چووە. تووی ڕق و قین لە نێوان ڕەگەز و هۆزەکاندا کێڵدراوە.  ئێمە هێشتا دەتوانین سەبارەت بە عێراق و سووریا قسە بکەین.

بە رای من یەکگرتوویی زیاتر بووەتەوە. لە عێراق، دەوڵەتی ناوەندی لە دۆخێکدایە کە هیچ دەوڵەتێک لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا ئەزموونی نەکردووە. لە سووریاش خەریکە شەڕی ناوخۆیی کۆاتایی پێ دێت. ئامانجی هەمووان پاراستنی یەکپارچەیی سووریایە. تەنیا لەمپەر لە سەر ئەو ڕێگایە پاڵپشتی ئەمریکا لە گرووپەکانی پەیەدە و یەپەگەیە.

بە پێی ئاڵوزییەکانی نێوان ئەمریکا، ناتۆ و تورکیا لە سەر پرسە جیاوازەکان لەوانە پاڵپشتییاان لە گرووپی پەکەکە و کڕینی فڕۆکەی ئێس ٤٠٠، و بە پێی ئەوەی کە ئەردۆغان و ئاتاتورک لە ڕەوتی بەڕێوە چوونی پەروەردەی سەربازی ناتۆ لە نۆرویژ وەکوو دوژمنی ئەو پەیمانە سەربازییە ناسێندران، کێسەی باوەڕی نێوان تورکیا و ئەمریکا و هاوپەیمانە کۆناەکانی ئەنقەرە تا چ رادەیەک جیدی لێک دەدەنەوە؟ داهاتووی پێوەندییەکان و هاوکاری نێوان لایەنەکان چۆن دەبینن؟

لە ئەم ڕوانگەوە، ئەمە کێشەیەکی گەورەیە و نیشانی دەدات کە کیشەی ئەمریکا و بڕێ وڵاتانی ئەورووپی، کەسایەتی ئەردۆغان نییە. کێشەی ئەوان تورکیا خۆیەتی. ئامانج لە کردنی ئامانجی کەماڵ ئاتاتورک وەکوو دانەری تورکیا نیشاندەری بوونی کەشی دژە تورکیایە لە نێوان بەرپرسانی ناتۆیە.

کاتێک کە تورکیا بۆ بەرگری لە بەرانبەر مووشەکە هاوێژراوەکان لە خاکی سووریا و لە لایەن داعشەوە داوای سیستەمی بەرگری دەکرد، ئەوان بۆ یارمەتی گەیاندن بە تورکیا کەمتەرخەمیان دەکرد. کاتێک کە تورکیا بڕیاری کڕینی سیستەمی بەرگری لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆی کرد، ئەوان یارمەتیان نەدا و تورکیا ڕووی کردە بازاڕەکانی چین و ڕووسیا. وڵاتانی ئەورووپی بە باوەشی ئاوەڵاوە ئەندامانی گرووپی فەتۆیان قبووڵ کرد.

وڵاتاێک وەکوو ئەڵمانیا و بەلژیک کەشی پێویستیان بۆ چالاکی پەکەکە لە وڵاتانی خۆیان کردەوە. من پێم وایە تورکیا لە ماوەیەکی کورتدا وەکوو ئەندامی ناتۆ بمێنێتەوە بەڵام بۆ یەکەم جار لە مێژووی تورکیا، باسی تورکی ناتۆ کە لە لایەن تورکیاوە لە لایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیاوە لێک دراوەتەوە. داهاتووی پێوەندییەکان تار و ناڕوونە و باوەڕ لە نێوان تورکیا و ناتۆ ڕەواوەتەوە.

News Code 15474

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =