ئەرتەش و سوپا پێکەوە ئێران لە بەرانبەر دوژمنان دەپارێزن

جێگری هاوئاهەنگ کەری ئەرتەش وتی: یەکگرتوویی کلیلی سەرکەوتنە و هەر هەمووی ئێمەی چەکدار لە ئەرتەش، سوپا و هێزی ئینتیزامی و بەسیج دەست دەدەینە دەستی یەکەوە تا دەسەڵایئ ئیسلامی لە بەرانبەر پیلانی دوژمنانەوە بپارێزین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هاوئاهەن کەری ئەرتەش، لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سێهەمین خولی ڕەزمی پێشەکی دانش پەژووهانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی پەروەردەیی جەوادولئەئیە بەڕێوە چوو، وێڕای پیرۆزبایی کۆتایی هاتنی خولی ڕەزمی پێشەکی بە پلەی چەوان ئاجا، وتی: ئێوە ئازیزان بە شێوەی فەرمی  چوونە ڕیزی موجاهدانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیەوە کە جێی شانازییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێوە لاوان پێتان ناوەتە جێ پێی پیاوانی گەورە و ورە بەرزەوە کە هەشت ساڵ برەڤانی پیرۆزیان سەرکەوتووانە تێپەراند و لە بەرانبەر دوژمنەوە وەستانەوە.

ئەمیر سەیاری وتی: ئەمڕۆکە دوژمن تەواوی هێزی خۆی بۆ لەناو بردنی ئیمانی ئێوە لاوان خستووەتە گڕ، چونکوو دوژمن دەزانێت کەسی بێ ئیمان ناتوانێت شەڕ بکات و شوکرانە بژێری خودا دەکەین کە ئەرتەشي ئێمە ئمڕۆکە پێوەرەکانی مەعنەویەت و ئیمانە.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە گرنگایەتی پاراستنی یەکێتی و ڕۆحیەی برایی لە ئاستی هێزی چەکداری وتی: یەکگرتوویی کلیلی سەرکەوتنە و هەر هەمووی ئێمەی چەکدار لە ئەرتەش، سوپا و هێزی ئینتیزامی و بەسیج دەست دەدەینە دەستی یەکەوە تا دەسەڵایئ ئیسلامی لە بەرانبەر پیلانی دوژمنانەوە بپارێزین.

News Code 15461

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =