وردەکاریی دەستگیرکرانی ئەبووبەکر بەغدادی لە لایەن ئەمریکاوە

کومیساریای رۆژهەڵاتی ناڤینی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ وردەکارییەکانی دەستگیرکرانی سەرکردەی داعش لە لایەن هێزە ئەمریکاییەکانی شی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یەنی شەفەق، هەیسەم ئەبوو سەعید کومیساریای رۆژهەڵاتی ناڤینی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ هەواڵی دەستگیرکرانی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی داعش لە لایەن هێزە ئەمریکاییەکانی پشت‌ڕاست کردەوە.

ناوبراو ئیدعای کرد: بەغدادی لە بنکەی دەشتی "تی ٢" ڕاگیراوە. ناوبراو لە بەرواری ۱۸ی مارچی ٢٠١٧ لە ئۆپەراسیۆنێکی هەلی بۆڕن کە بە بەشداریی ٥٠ کۆماندۆی ئەمریکاییەوە ئەنجام دراوە، دەستگیر کراوە.

ئەبوو سەعید بە ئاماژە بەوەی کە پێشتر هەواڵی دەستگیرکرانی بەغدادیی ڕاگەیاندووە، وتیشی: هیچ کەس لەو کاتەدا ئەو زانیارییە دروستە سەبارەت بە چارەنووسی بەغدادی ئاراستەمان کرد، بە هەند وەرنەگرت و بە گومان و دڕدونگییەوە لەو باسەیان دەڕوانی.

شایانی باساە کە رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا ڕایگەیاندووە کە بەغدادی لە لایەن هێزە ئەمریکاییەکانەوە لە عێراق دەستگیر کراوە و بە شێوەی نەهێنی گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی ئەمریکی لە سووریادا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دیمتری پێشکۆڤ وتەبێژی کەرملین لە کاردانەوە بە هەواڵی دەستگیرکرانی بەغدادی لە لایەن هێزە ئەمریکاییەکانەوە ڕایگەیاند کە ڕووسیا هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە نییە.

ئاماژەی بەوەش دا: ناتوانم هیچ بۆچوونێک سەبارەت بەو شتەی کە لە میدیاکانی تورکیاوە بڵاو بۆتەوە، دەرببڕم. نازانم کە ئەوان بە پێی چ بەڵگەیەک ئاوەها بڕوایەکیان هەیە. لانی کەم ئێمە زانیاریگەلێکی لەو چەشنەمان بە دەست نەگەیشتووە.

News Code 15340

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =