به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ هومام حه‌مودی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌ر دوو لا له میانه‌ی ئه‌م دیداره جه‌ختیان کرد که هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و به هیچ له‌ونێک دوا ناکاوێت.
نووسینگه‌ی حه‌مودی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا: له‌م دیداره هه‌ر دوو لا پشتیوانیان له ڕوانگه‌کانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای عێراق کرد که داوای کردبوو له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش ڕێز بگیردرێت و هه‌ر جۆره چه‌کێکیش ده‌بێت له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت.
Your Comment