بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، هەفتەی نۆیەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی خانمان ڕۆژی هەینی ٢٤ ی سەرماوەز بە سەرکەوتنی ڕاهیاب ملەل نوێنەری کوردستان کۆتایی هات.
نوێنەری کوردستان لە ئەو یارییە ئەستەم و قورسەدا کە دوو یاریزانی بەرچاوی خۆی واتا فاتمە سادقی و سەرشین کەمانگری بە هۆی برینداری لە دیداری پێشوو لهگهڵ نهبوو، توانی بە یەک گۆڵەکەی زارا حاتەم نەژاد یانەی شارەوانی بەم یەک بە هیچ شکست پێبێنێت.
شەرمین ڕحمەتی ڕاهێنهری تەکنیکی، بەیان مەحموودی سەر ڕاهێنەر، ڕاشین حەمیدی ڕاهێنەری دەروازەبانەکان، سومەیە موستەفا پوور وەکوو ڕاهێنەری لەش جوانی، نوێنەری پارێزگای کوردستان لە ئەو کێبڕکێیانە ڕێنوێنی دەکەن.
شیاوی باسە، یانەی ڕاهیاب ملەلی سنە لە هەفتەی دەیەمی کێبڕکێیەکانی تۆپی پێی خانمان خولی نایابی یانەکانی ئێران، میوانی سپاهانی ئیسفەهان دەبێت.
Your Comment