به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گه‌ڵاڵه‌ی دژه ئێران له ژێر ناوی HR۴۳۲۴، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه کردنی فرۆشتنی فڕۆکه‌ی گه‌شتیاری به ئێران له لایه‌ن نوێنه‌رانی ئه‌مریکاوه ده‌نگی پێدرا.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به ۲۵۲ ده‌نگی به‌ڵێ و ۱۶۷ ده‌نگی نه‌خێر له پارلمانی ئه‌مریکا تێپه‌ڕی و بۆ بوون به یاسا ڕه‌وانه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکا کرا.
به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه پارلمانی ئه‌مریکا داوای چاودێڕی زۆر وردی کۆنگرێسی ئه‌مریکا به سه‌ر چۆنیه‌تی فرۆشتنی فڕۆکه‌ی گه‌شتیاری به سه‌ر ئێران‌دا ده‌کات.
هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ده‌بێت له ماوه‌ی لانی که‌م ۳۰ ڕۆژ دوای واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنی فرۆشتنی فڕۆکه‌ی گه‌شتیاری به ئێران، ڕاپۆرتێکی ورد له‌م ڕێککه‌وتن نامه‌که ڕاده‌ستی کۆنگرێسی ئه‌مریکا بکات.
Your Comment