بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕۆژی پێنج شەممەی نیکی هیلی باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە واشنتۆن بەڕێوە چوو، غوڵامعەلی خوشڕوو بەیانییەیەکی دەر کرد.
ناوبراو لە ئەو بەیانییەدا کە لە هەواڵدەریی دەوڵەت بڵاو بووەوە، ئاشكرای کرد: دوابەدوای تۆمەتە بێ بنەڕەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی کۆماری ئسیلامی ئێران لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا، ئەمڕۆ جارێکی تر باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئێرانی بە ناردنی مووشەکی بۆ یەمەن تۆمەتبار کرد؛ تۆمەتێکی بێ بنەما کە بە توندی ڕەتی دەکەینەوە و لە هەمان کاتدا ئەوە نیشانەی ڕوونی دەوری ڕووخێنەر، هاندەرانە و نابەرپرسانەی ئەمریکا دەزانین.
ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجە ڕووخێنەرەکانی خۆی لە انوچە، بە دوای فریوی بیری گشتی جیهاندایە بە شێوەییەک کە سەرۆک کۆماەی ئەمریکا دوای هاویشتنی مووشەک بەرەو ڕایز، تەنانەت پێش عەرەبستان، ئێرانی بە ئەنجامی ئەو کارە تۆمەتبار کرد.
Your Comment