بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کرملین لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ڕووسیا ٢٤ ئاشکرای کرد کە ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا تا ڕادەیەکی زۆر خۆی ئۆپراسیۆنی هێزی ئاسمانی ڕووسیای لە سووریا ڕێنوێنی دەکرد.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: سەرۆک کۆمار، فەرماندەی باڵایە و ئاشکرایە کاتێک کە هێزی ئاسمانی ڕووسیا ئۆپراسیۆنی دەرەکی هەبێت تا ڕادەیەکی زۆر خودی سەرۆک کۆمار ڕێنوێنی ئەو ئۆپراسیۆنە دەگرێتە ئەستۆ.
پسکۆف سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە سووریا لە ماوەی ساڵانی پێشوو وتی: ئو ئۆپراسیۆنە کە چەند ساڵێکی خایاند تا ڕادەیەکی زۆر گەیشتە ئامانجەکانی و خاکی سووریا لە دەستی تیرۆریستەکان ئازاد کرا و بەستێن بۆ سازانی سیاسی لە ئەو وڵاتە دروست بوو.
شیاوی باسە ڤیلادیمیر پووتین دووشەممە ڕایگەیاند کە چوونە دەرەوەی بەشێکی گەورە لە هێزەکانی ڕووسیا لە خاکی سووریا بەم زووانە دەست پێدەکات و ئۆپراسیۆنەکەیان کۆتایی هاتووە.
Your Comment