به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئا‌نتۆنیۆ گوترش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له میانه‌ی ڕاپۆرتێک بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جارێکی دیکه جه‌ختی کرد که ئێران به ته‌واوی پێبه‌نده به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی که له ساڵی ۲۰۱۵ واژۆ کراوه.
ئه‌و له‌م ڕاپۆرته‌دا جه‌ختی کردووه که ئه‌م ڕێککه‌وتنه باشترین ڕێکار بۆ دڵنیا بوونه‌وه له ناوه‌ڕۆکی چالاکی ناڤۆکی ئێرانه.
گوترش هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له قسه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کرد که ئێرانی تۆمه‌تبار کردووه پێبه‌ند نه‌بووه به به‌رجام. ئه‌و وتی: به‌داخه‌وه بڕیاره‌که‌ی ترامپ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که داهاتوویه‌کی نادیار و ناڕوون به‌رۆکی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران بگرێت.
به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی کرد که تاکوو ئێسته ئه‌مریکاش پێبه‌نده به به‌رجام. شایانی ئاماژه‌یه که ترامپ جارێکی دیکه ئاماده نه‌بوو که به‌رجام واژۆ بکات و بڕیار له سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی به کۆگرێسی ئه‌مریکا سپارد.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی فه‌ڕه‌نسی تریبۆن دۆ ژێنۆ له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی داوه که گوترش ڕه‌خنه‌ی له هات و چووی ئازادانه‌ی سه‌ردار سلێمانی له ناوچه‌که گرتووه و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م فه‌رمانده ئێرانییه سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئاسانی سه‌فه‌ری عێراق و سووریا ده‌کات.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی داوه که مووشه‌کانی یه‌مه‌ن که له عه‌ره‌بستانی ده‌گرێت یه‌ک سه‌رچاوه‌یان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ناتوانن به‌ڵگه‌ی وه‌هایان به‌ده‌سته‌وه نییه که نیشانی بدات ئێران ده‌ستی له‌م کاره‌دا هه‌یه و پێویستی به لێکۆڵینه‌وه زیاتره.
Your Comment