AP ١٣٩٦ سەرماوەز ٢٠ ٢٠:٣٦

سەید حەسەن نەسروڵڵا:

ئینتفازەی سێهەم دەست پێ بکات

ئینتفازەی سێهەم دەست پێ بکات

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: گرنگترین وەڵام بە بڕیاری ترامپ ڕاگەیاندنی ئینتفازەی سێهەم لە فەلەستینە و تەواوی جیهانی عەرەب ئەبێ لە پەنای خەڵکی فەلەستین بوەستن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتارخوێنی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانەی دۆسیەی فەلەستین و کاری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە تێلاڤیڤەوە بۆ قودس دەستی پێکرد.

سەید حەسەن نەسروڵلا، سپاس و دەسخۆشی کرد لە تەواوی جیهان و بەتایبەتی خەڵکی لوبنان و فەلەستین بۆ خۆپیشاندانەکانیان لە ئیدانە کردنی بڕیارەکەی ترامپ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تێلاڤیڤەوە بۆ قودس .

نەسروڵڵا وتی: ترامپ گومانی دەکرد کە پاش ئەو کارەکەی ئەو تەواوی پێتەختەکانی جیهان بە شوێنی دا دەڕۆن و شوێنی بڕیارەکەی ئەو دەکەون، بەڵام ئەمڕۆ بینی کە ئەو و ئیسرائیل لە ئەو هەنگاوەدا بە تەنیا مانەوە.

ناوبراو وێڕای جەخت لە سەر درێژە پێدانی خۆپیشاندانەکان وتی ئەبێ بایەخی ئەو خۆپیشاندانانە بزانین لە بەر ئەوەی کە هەمووان وا بیریان دەکردەوە کە ئێوە لاواز بوونەتەوە بەڵام بزانن کە ئەو خۆپیشاندانانە تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆحیە دەداتە ئەو خەڵکەی کە ئینتفازەیان دەست پێکردووە.

نەسروڵڵا وتی ئەبێ ئیسرائیل بەتەواوەتی گەمارۆ بدرێت، تەواوی وڵاتە عەرەبییەکان ئەبێ هەر جۆرە پێوەندییەکیان لە گەڵ ئیسرائیل ببچڕن و باڵوێزخانەکانی ئەو ڕژێمە دابخەن.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا درێژەی دا: گرنگترین وەڵام بە بڕیاری ترامپ ڕاگەیاندنی ئینتفازەی سێهەم لە فەلەستینە و تەواوی جیهانی عەرەب ئەبێ لە پەنای خەڵکی فەلەستین بوەستن.

News Code 15173

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha