AP ١٣٩٦ سەرماوەز ١٨ ١٨:٤٢

کاردانەوەی گوترش بە کۆژرانی ئاشتیوانانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کنگۆ

کاردانەوەی گوترش بە کۆژرانی ئاشتیوانانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کنگۆ

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێرای دەربڕینی ئەسەف و هاوخەمیی بۆ کوژرانی ئاشتیوانانی ئەو ڕێکخراوە لە کنگۆ، ئەو ڕووداوەی بە دزێوترین هێرشی ئەنجام دراوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تویتەری خۆیدا پەیامێکی لە زمانی ئانتۆنیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کوژرانی ئاشتیوانانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کنگۆ بڵاو کردەوە.

گوترش لەو پیامەدا ڕایگەیاندووە: ئەوە دزێوترین هێرشی ئەنجام دراوە بۆ سەر ئاشتیوانانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بووە. ئەو پیاو و ژنە ئازا و بەجەربەزانە هەموو رۆژێک لە سەرتاسەری جیهان گیانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ ئەوەی ئاشتی دابین بکەن و گیانی هاووڵاتیان بپارێزن.

لە دوای هێرشی چەکدارانی شۆڕشی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی پارێزەر ئاشتی لە رۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کنگۆ ۱۴ سەربازی کڵاو شینی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ٥ سەربازی سوپای کنگۆ کوژران.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی هەینی ۱۷ی سەرماوەز لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند کە لەو ڕووداوەدا لانی کەم ۵۳ سەربازی دیکەی پارێزەری ئاشتی بریندار بوونە.

News ID 15103

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha