به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند : به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کان، ناوی عێراق به فه‌رمی له ژێر به‌ندی ۷ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای هێرشه‌که‌ی ڕژمی سه‌دام بۆ سه‌ر که‌وه‌یت له ساڵی ۱۹۹۰ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، عیراقی به مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که و ئاشتی جیهانی ناساند و هه‌ر به‌م هۆیشه‌وه ناوی چووه ژێر به‌ندی ۷ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
شایانی باسه که به‌ندی ۷ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ته‌نیا به‌ندێکی یاسایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه که مۆڵه‌تی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی له دژی وڵاتانی دیکه ده‌دات که به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاشتی جیهانی بناسرێن.
بۆچوونی ئێوە