ئاژانسی مێهر، به‌شی نیونه‌ته‌وه‌یی- سومه‌یه خومار باقی: شێخ نه‌عیم قاسم، جێگری سه‌رۆکی حزبوڵای لوبنان له په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کگرتوویی ئیسلامی به ئاژانسی مێهر وتی: بابه‌تی چه‌ک کردنی حزبوڵا له دۆخی ئێستادا جێگه‌ی باس کردن نه‌ماوه.
جێگری سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا زیادی کرد: ئه‌مریکا و ئسیڕائیل و هێزه‌کانی سه‌ر به ئه‌وان باسی چه‌ک کردنی حزبوڵا ده‌که‌ن چون حزبولا توانیه‌تی له لوبنان سه‌رکه‌وتنی زۆر به ده‌ست بێنێت و ئیسڕائیل شکست بدات. هه‌روه‌ها خۆڕاگری لوبان توانی چالاکانه دژی تیرۆر بوه‌ستێته‌وه که‌واته به کرداری چی دیکه له دۆخی ئێستادا چه‌ک کردنی به‌ره‌ی خۆڕاگری ناچێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که دانوستانی نێوان خه‌ڵک و سوپا و به‌ره‌ی خۆڕاگری له لوبنان زۆر به‌هێزه و جه‌ختی کرد: خۆڕاگری درێژه‌ی ده‌بێت، به چوونی حه‌ریریش هیچ شتێک نه‌گۆڕدرا چون به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ لوبنان لێکتێگهیشتین له نێوان هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌کان دروست بووه و دۆخی لوبنان ئێسته وه‌ک به‌ر له سه‌فه‌ره‌که‌ی حه‌ریری بۆ عه‌ره‌بستانی لێهاتووه‌ته‌وه.
شێخ قاسم هه‌روه‌ها وتی: هه‌موو لایه‌نه‌کان له ئێستادا سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری لوبنان به ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون و ئێمه بێ ئه‌وه‌ی که‌س ده‌ستێوردان بکات سه‌باره‌ت به لوبنان بڕیار ده‌ده‌ین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنانیش وتی: خۆڕاگری لوبنان له ئاماده‌یی ته‌واو دایه و ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل هێرش بکات، که لام وایه له دۆخی ئێستادا بیر له شتی واش ناکاته‌وه، ئێمه به ته‌واوی ئاماده‌ین و سه‌د له سه‌د له خۆمان به‌رگری ده‌که‌ین.
جێگری سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا زیادی کرد: خۆڕاگری لوبنان له دژی تیرۆریسته‌کانی ناوچه‌که به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه و بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له ئاماده‌یی ته‌واو داین.
Your Comment