به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له فوارت، نوری محه‌مه‌د، وته‌بیژی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی ڕووسیا وتی: ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له ده‌یره‌زوور به ته‌واوی له ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش ڕزگار کراوه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به هاوکاری نێوان هێزه کوردییه‌کان و هێزی هۆزه‌کانی ناوچه‌که ئه‌نجام بووه که له لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕووسیاوه پشتیوانی ئاسمانی ده‌کران. هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ش ڕۆڵی گرنگیان له‌م نێوانه‌دا هه‌بوو.
نوری محه‌مه‌د ئاماژه‌ی دا: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه له هه‌موو خه‌ڵکی سووریا پیرۆز ده‌که‌م. هه‌روه‌ها سپاسی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان و ڕووسیاش ده‌که‌ین که پشتیوانی ئاسمانی و لۆڤستیکیان له ئێمه کرد.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: بۆ بونیاد نانه‌وه‌ی وڵاتێکی ئازاد و پڕ له ئاشطی ئه‌رکی زۆر له سه‌ر شانمانه، ئه‌و ناوچانه‌ی که به پێی یاسا دێموکڕاتییکییهکان به‌ڕێوه ده‌چن به‌شێک ده‌بن له سووریا دیموکڕاتیک. ئێمه داوا له هه‌موو جیهان ده‌که‌ین هه‌وڵ بۆ سووریا ئازاد و دیهمکڕاتیک بده‌ن.
Your Comment