به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یه‌که‌مین کۆنفڕاسی کۆری ئه‌ندێشه له ژێر ناوی شاعرانی کوردی فارسی بێژ ئه‌مڕۆ به‌یانی له شاری سه ده‌ستی به کار کرد.
ڕه‌شید قوربانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای کوردستان له‌م کۆبوونه‌وه‌دا وتی: پیرۆزبایی له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌که‌م. له ڕاستیدا ئه‌مه یه‌که‌مین کۆنفڕانسی کۆڕی ئه‌ندێشه‌یه که پلان داڕێژراوه له سه‌رتانسه‌ری ئێران به‌ڕێوه بچێت و ئه‌مه‌ش به هۆی باش بوونی کوردستان له ئه‌رک و چالاکییه‌کانی دایه.
ئه‌و زیادی کرد: نزیک به چه‌ند مانگه که داخوازی بۆ ئه‌م کۆنفڕانسه له هه‌موو خوێندنگه‌کانی کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه تاکوو هه‌موو که‌س بتوانن به‌شدار بن. کوردستان پارێزگایه‌کی فه‌رهه‌نگییه و له‌م نێوانه‌دا شێعر و ئه‌ده‌ب زیاترین ئه‌رکیان له ئه‌ستۆ بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای کوردستان وتی: ئێمه له ئێران زمانی هاوبه‌شی فارسیمان هه‌یه که له کوردستان هه‌ر له کۆنه‌وه ڕیشه‌ی هه‌بووه و کتێبه‌کانی سه‌عدی و زانایانی فارسی بێژ له مزگه‌وت و خوێندنگه دینییه‌کان وه‌ک وانه ده‌وترایه‌وه و ته‌نانه‌ت تاکوو ۵۰ ساڵ به‌ر له ئێستا له هه‌رێم زمانی فارسی زمانی ئیداری بووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به شاعرانی کورد دا و وتی: زۆربه‌ی شاعرانی ناسراوی کورد به زمانی فارسی زاڵ بوون، مه‌ستوره خان ۹۰ له سه‌دی شێعره‌کانی به فارسین و نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و زۆر که‌سی دیکه‌ش به زمانی فارسی شێعریان نووسیوه.ئه‌م به‌ستێنه هاوبه‌شه مێژووییه‌ی زمانی فارسی له کوردستان باشترین ده‌رفه‌ته تاکوو بتوانین له لێکۆڵینه‌وه و وتاره‌کان کار له سه‌ر کاریگه‌رییه‌کای نێوان زمان کوردی و فارسی له سه‌ر یه‌کتر ئه‌نجام بده‌ین که ده‌بێته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی که‌لتوری ئێران.
شایانی باسه که کۆنفڕانسی شاعرانی کوردی فارسی بێژ له هۆڵی فه‌رهه‌نگیانی شاری سنه و به به‌شداری شاعرانی کورد به‌ڕێوه چوو.
Your Comment