بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە فڕانس ۲۴، بەرپرسانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەیاننامەکەیاندا داوایان لە وڵاتانی هاوپەیمانی دژی یەمەن کردووە کە بە پەلە تەواو بەندەرەکانی یەمەن بکاتەوە و رێگا بۆ چوونی کاڵا و شمەک بۆ ئەو وڵاتە دابین بکەن و ئازادیی گواستنەوەی کاڵا و خزمەتی مرۆڤدۆستانەی زەرووری دەستەبەر بکرێت.
لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیێندراوە کە یەمەن بەرەوڕووی خراپترین شێوەی برسێتیی چاخی هاوچەرخە و لە ئێستادا زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لە ئەگەری پێنەگەیشتنی خۆراکی بە پەلە، لە دۆخێکی سەخڵەتی قاتەساڵیدان.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: ئیمکانی پێگەیشتنی یارمەتیی زەرووری بە خەڵکی ئەو وڵاتە لە دۆخێکی نائومێدانەیە. تا ئێستا تەنیا بە سێ پاپۆرەی گوازێنەرەوەی خۆراک مۆڵەت دراوە بچنە بەندەری "حەدیدە"، بەڵام هێشتا رێگەنەدراوە چوار پاپۆرەی نەوتکێشی گوازێنەرەوەی سووتەمەنیی پێویست بۆ چالاککردنەوەی نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی پاڵاوتنی ئاو و دەیان پاپۆرەی گوازێنەرەوەی خۆراک بگەنە ئەو وڵاتە.
لەو بەیاننامەیە کە لە لایەن ئادهانۆم جربرییسۆس بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەخیم ستاینێر بەڕێوەبەری پلانی گەشەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، فیلیبۆ بێزلی بەڕێوەبەری پلانی جیهانی خۆراک واژۆکراوە، هاتووە: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تیمێکیان بۆ گفتوگۆ لە هاوپەیمانی و عەرەبستان ڕەوانەی ڕیاز کردووە.
Your Comment