بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید مەسعوود جەزایری جێگری ئەرکانی گشتی و وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی وتی: توانایی باڵای بەرەڤانی ئێران وەکوو سەرەکیترین هۆکاری بەرگری لە بەرامبەر دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی، بەردەوام ڕەوتێکی ڕوو لە هەڵکشانی بووە.
ڕاشیگەیاند: جگە لە پێداگرییە ڕاشکاوانەکانی رێبەری باڵای شۆڕش و فەرماندەی گشتیی هێزەکان سەبارەت بە پەرەدانی توانستی بەرگری، ئەم پرسە شوێنی ڕێککەوتنی هەمووان لە هێرەمی بەڕێوەبەرایەتیی و خەڵکی وڵاتە.
سەردار جەزایری لە کۆتاییشدا ڕوونی کردەوە: بە تەواو ئەو کەسانەی کە سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەدوێن، ڕادەسپێرم کە زەحمەتی خۆوەردان لە بەشی بەرەڤانی ومووشەکی ئێران بە خۆ نەدەن.
Your Comment