به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاناتۆلی ڕایگه‌یاند که هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌ی بۆ کوردی سووریا نێردراوه لێیان ده‌ستێنینه‌وه.
ڕایان پاهۆن له‌مباره‌وه وتی: بێ گومان هه‌ر چه‌کێک که هاوپه‌یمانه‌که‌ی ئێمه، واتا تورکیا بخاته مه‌رترسییه‌وه کۆده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که وته‌بێژه‌که‌ی پێنتاگۆن ئاماده نه‌بوو تاکوو خشته و بڕی ئه‌و چه‌کانه ڕابگه‌یه‌نێت که له‌م ماوه‌دا ڕاده‌ستی کوردی سووریا کراوه و له‌مباره‌وه وتی: ناتوانێت لێدانی له سه‌ر بدات.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی وه‌ک بۆڵدزێره‌کان، نه‌فه‌ربه‌ری هاموی، ئۆتۆمبیلی مین دۆزیه‌وه و که‌سته‌ی دیکه له‌م جۆره‌ش وتی: ئه‌مانه که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕکه‌ر نین و وه‌رناگیرێنه‌وه.
شایانی باسه که ئه‌مریکا له میانه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش له سووریا به بڕی زیاتر ۳ هه‌زار لۆری چه‌کی پێشکه‌وتووی هێزه کوردییه‌کانی سووریا کردووه که تورکیا له‌م بابه‌ته نیگه‌رانه و به‌رده‌وام داوا ده‌کات که ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ڕابگرێت.
Your Comment