به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کتێبی "لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی زاراوه‌کان له زمانی کوردی" له نووسینی ژاک دۆ مۆرگان ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کتێبی "لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی زاراوه‌کان له زمانی کوردی" که له لایه‌ن نووسه‌ری ناسراوی فه‌ڕه‌نسی، ژاک دۆ مۆرگانه‌وه نووسراوه، به قه‌ڵه‌می بێهزاد هاشمی و ئاکۆ عه‌باسی کراوه‌ته فارسییه‌کی ڕه‌وان.
ئه‌م کتێبه له ۳۰۲ لاپه‌ڕه و له لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی بیریار ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب له ئێران کراوه.
شایانی باسه که بێهزاد هاشمی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانکۆی زانسته لێکۆڵینه‌وه‌کانه له تاران و دوکتوراکه‌ی له فه‌ڕه‌نسا وه‌رگرتووه و پێشتریش چه‌ند کتێبێکی له فه‌ڕه‌نسییه‌وه وه‌رگێڕاوه.
هه‌روه‌ها ئاکۆ عەباسی ماستەری وەرگێڕانی زمانی فەرانسەی هەیە و لەوە پێش شانۆنامەیەکی لە ئاڵبێر کامۆ -لە فەرانسییهوه کوردی- وەرگێڕاوە.
Your Comment