ئانگ سان سووچی سەردانی ویلایەتی ڕاخینی کرد

پاش ڕەخنەی زۆر لە ئانگ سان سووچی بە هۆی بێدەنگی ڕاگرتن بەرانبەر دۆخی نالەباری موسڵمانانی ڕۆهینگیا، ناوبراو ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی ڕاخینی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئانگ سان سووچی ڕێبەری میانمار ئەمڕۆ پێنجشەممە چووە ویلایەتی ڕاخین.

ئەو دۆخە لە حاڵێکدایە کە شەپۆلی کۆچی موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە ویلایەتی ڕاخینەوە بۆ بەنگلادش بە هۆی توندوتیژی بووداییەکانی میانمارەوە هەروا درێژەی هەیە و تەنیا لە ڕۆژی چوارشەممەدا ٤٠٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیایی خۆیان گەیاندووەتە بەنگلادش.

چەند ڕۆژ پیش فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە وتووێژی تەلوفۆنی لە گەڵ فدریکا موگرینی ڕێبەری میانمار داوای کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکان دژی موسڵمانان لە پارێزگای ڕاخین هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای میانماری کرد.

شیاوی باسە، ئانتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشطی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم پێوەندییەدا وتبووی: قەیرانی ئێستا هۆی ئاوارە بوونی بەربڵاو و هەروەها خەونی مافی مرۆڤی لە جیهانە.

News Code 14167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =