ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - فاتمه محه‌مه‌دی پوور: سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژی ۲۵‌ی سێپتامبه‌ر ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه برد.
شاره‌زایانی بواری سیاسه‌ت له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له سوودی خه‌ڵکی کورد نییه چون له ڕووی ژێئۆپۆلتیکییهوه ئه‌م وڵاته ده‌ستی به هیچ ده‌ریایه‌ک ناگات تاکوو کاری بازرگانی بکات و له گه‌ماڕۆی وشکانی دایه.
بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ تام لیپمه‌ن، شاره‌زای ئه‌نیستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له واشنتۆن گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت.
* ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم ۲۵‌ی سێپتامبه‌ر به‌ڕێوه چوو، کاریگه‌ری ئه‌م ڕیفراندۆمه به سه‌ر ڕووداوه سیاسییه‌کانی هه‌رێمه‌وه چییه؟
له میانه‌ی ۵۰ ساڵی ڕابردوودا زۆربه‌ی بزوتنه‌وه سه‌ربه‌خۆ خوازه‌کان له دوای ئه‌وه بوون که ببنه وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه دانیان پێدا نراوه، وه‌ک: کۆزۆڤۆ، به‌نگلادش، ئیریتره، سوودانی باشووری و سلۆڤاکی.
بزوتنه‌وه‌کانی دیکه وه‌ک کشـیمر، بیاوانی ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌فریقا و فه‌له‌ستین هێشتا به سه‌ربه‌خۆیی نه‌گه‌یشتوون. ئێسته زۆر زووره سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم و کاریگه‌رییه‌کانی قسه بکه‌ین.
* کاردانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناوچه‌که بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له عێراق چی ده‌بێ؟
بێ گومان هێزه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک ئێران و تورکیا دژایه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌که‌ن و ده‌رنجامی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم قبوڵ ناکه‌ن وه‌ک دیشمان دژی وه‌ستانه‌وه. جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی به سه‌ر ناوچه‌که و به‌رژه‌وه‌ندی ملی عێراقدا ده‌بێت.
* کاردانه‌وه هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له عێراق چی ده‌بێت؟
له ئێستادا به گشتی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به گشتی دژی ده‌رنجامه‌کانی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانه.
* دوای ڕیفراندۆم ئێمه دیمان که هه‌رێم به تووندی گه‌ماڕۆ درا، ئایا ئه‌مه بارزانی ناچار ده‌کات که ده‌رنجامی ڕیفراندۆمه‌که ڕه‌ت بکاته‌وه؟
ئه‌وه‌ی که بارزانی له بۆچوونه‌که‌ی خۆی بکشێته‌وه زۆر گرنگ نییه. ده‌بێت سه‌یری کردانه‌وه‌ی خودی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین، ده‌بێت بزانین که کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد به وه‌ها کشانه‌وه‌یه‌ک چی ده‌بێت. هه‌موو باش ده‌زانین که عێراق له که‌رکووک چی کردووه و کورده‌کانیش سوورن له سه‌ر کوردی بوونی که‌رکووک.
Your Comment