به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، نوری مالکی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند که بۆچوونی ئه‌مریکا له دژی جێگری حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرای ئه‌مریکا له کار و باری ناوخۆیی عێراقه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و ڕه‌خنه‌ی تووندی له ئه‌مریکا گرت و زیادی کرد: بۆچوونی ئه‌مریکا له دژی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس زه‌رب له په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌دات.
نوری مالکی جه‌ختی کرد: ئێمه دژی سووکایه‌تی کردن به گرووپه‌کانی خۆڕاگرین که دژی ئه‌مپریالیسمن. حه‌شدی شه‌عبی ڕێکخراوێکی ئه‌منییه‌تییه که له ڕێگه زاڵ بوون به سه‌ر داعشدا گیان فیدایی زۆریان کردووه و له کاره‌کانی خۆیان سه‌رکه‌وتوو بوون.
Your Comment