ڕه‌نگه‌ ئه‌مڕۆ تیلێرسۆن بگاته‌ به‌غدا

کاناڵێکی عه‌ره‌ب زمان ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌ که‌ ڕێکس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ردانێک بگاته‌ شاری به‌غدا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی مه‌یادین له‌ زای چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداره‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ڕێکس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ردانێک بگاته‌ شاری به‌غدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تیلێرسۆن شه‌وی ڕابردوو له‌ ڕیازه‌وه‌ سه‌ردانی دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ری کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غدا و ڕیاز له‌ عه‌ره‌بستان جه‌ختی کرد له‌ سه‌ر په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان سعوودییه‌ و عێراق له‌ داهاتوودا.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ واشنتۆن له‌ دوای که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ عێراقه‌.

News Code 13859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =