به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریکایی وتی: ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌م بابه‌ته‌یه که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له جیهاندا گۆشه‌گیر بووه، له‌مڕۆدا ده‌بینین که نزیک ترین هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکاش له به‌رانبه‌ر بۆچوونه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌مریکا وه‌ستاون.
ڕێکس ته‌یلێرسۆن له میانه‌ی دیدار له عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند که گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران ورده ورده زۆر ده‌که‌ین تاکوو ئه‌م وڵاته چی دیکه نه‌توانێت سه‌قامگیری ناوچه‌که بخاته مه‌ترسی.
زه‌ریف سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری ته‌یلرسۆن بۆ ناوچه‌که‌ش وتی: به‌داخه‌وه ئه‌مریکاییه‌کان ناتوانن بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به ئێران بگۆڕن، ئه‌وه‌ی له ناوچه‌که سه‌قامگیری به‌دی هێناوه ئێران بووه که دژی تیرۆر شه‌ڕی کردووه. ئه‌گه‌ر له‌خۆبردووی ئێران له به‌غدا و ده‌میشق و هه‌ولێر نه‌ده‌بوو، ئێسته داعش له‌م شارانه حاکم بوو.
ئه‌و زیادی کرد: که‌واته به‌رگری خه‌ڵکی سووریا و عێراق و خه‌ڵکی به‌ڕێزی کوردستانی عێراق له به‌رانبه‌ر داعش به یارمه‌تی ئێران بوو که هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا باش ده‌زانێت که هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی ناوچه‌که‌یان ناسه‌قامگیر کردووه و ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی دزی زیاتری دولارهکانی نه‌وت ئه‌نجام ده‌بێت. ئه‌م ڕێگه ئه‌مریکا له‌به‌ری گرتووه هه‌رچی زیاتره له خۆی زه‌رب ده‌دات. ڕێگه‌یه‌ک که ته‌نیا بووه‌ته هۆی وێرانی و کوشتاری زیاتری منداڵان و خه‌ڵکی سڤیل له ناوچه‌که.
Your Comment