به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدول ڕه‌زا فه‌زلی ئه‌مڕۆ شه‌مه له ڕێوڕه‌سمی ده‌ست به کار بوونی پارێزگاری کوردستان له بینای فه‌رهه‌نگی هونه‌ری سنه، وتی: هه‌ژاریی و دواکه‌وتوویی کوردستان پێویستی به بازدان هه‌یه، له‌م کاره‌ش ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس و خه‌ڵک پشکیان به‌ر ده‌که‌وێت.
ئه‌و زیادی کرد: خه‌ڵک باشترین و باڵاترین ڕۆڵیان هه‌یه و هیوادارم پارێزگاری نوێ که خۆی منداڵی کوردستانه به‌توانێت به باشی په‌ره به‌م پارێزگایه بدات. خه‌ڵکی کوردستان به هیچ له‌ونێک ئاماده نین که ئه‌و سنوورانه‌ی به‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه تووشی گۆڕانکاری بێت. له نێو هه‌ر ئه‌م سنوورانه ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵک به هه‌ر بڕوا و نژاد و زمانێکه‌وه به مافی خۆیان بگه‌ن و له به‌رانبه‌ر یاسا یه‌کسانن.
ڕه‌حمانی فه‌زلی وتی: ئه‌گه‌ر سنووره‌کان تووشی نائارامی بێت خواستی ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی دێته دی، ئه‌مه‌ش شانازی نییه که رژیمی زایۆنی که ناوچه‌که‌ی شێواندووه ببێته پشتیوانی موسوڵمانه‌کان. ئێمه هه‌موو کێشه‌کان خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین و مۆڵه‌ت ناده‌ین ئه‌و که‌سانه‌ی دڵیان بۆ ناوچه‌که لێنادات له بابه‌ته‌کان ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن، خه‌ڵکی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و ئیلام قه‌ڵای مه‌حکه‌می ئێرانن و خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه سه‌ربازانی ڕاسته‌قینه‌ی ئیلامن و به‌رگری له وڵاتن.
ئه‌و له‌درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی دا: ڕێبه‌ری ئێران فتوای داوه که چه‌کی ناڤۆکی حه‌رامه و ئێمه هه‌رگیز له دوای نه‌بووین و ناشبین. ده‌بێت به‌ر به فرۆشتنی سه‌دان ملیار دۆلار چه‌ک به وڵاتێکی نادیموکڕاسی له ناوچه‌که بگیردرێت. ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین مه‌که‌نه هه‌نبانه‌ی چه‌ک تاکوو ئێران ناچار نه‌بێت بێته ساحه‌که، چون ئێمه چه‌کمان بۆ ئاشتی ده‌وێت و ئه‌مه‌ش له بڕوا دینییه‌کانی ئێمه‌یه و پشتیوانی لێده‌که‌ین.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران سه‌باره‌ت به کوردستانی ئێران وتی: کوردستان ده‌روازه‌ی ئێرانه ده‌بێت که‌سانێک له‌م پارێزگایه ببنه به‌ڕێوه‌به‌ر که بیر و بڕوای میانه‌ی و ئارامیان هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌نگاوی باش بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له کوردستان هه‌ڵگیراوه و ده‌بێت سه‌رمایه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت وه‌ربگیردرێن. ده‌بێت ۵۰ له سه‌دی به‌رهه‌م هێنان له کوردستان به ئامانجی هه‌نارده کردن پلانی بۆ دابڕێژرێت، ده‌وڵه‌تیش ئاماده‌یه پشتیوانی باش بکات.
Your Comment