به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، جه‌بار مه‌عمووری یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ناکۆکی زۆری بیر و بۆچوونه‌کان له نێوان خودی فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هه‌واڵی دا.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه په‌یوه‌ندی باش و برایانه‌مان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه له که‌رکووک هه‌یه و به‌رده‌وام پێکه‌وه له گفتوگۆ داین، له ئێستادا ناکۆکی زۆر قووڵ له نێوان فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه به هۆی کێشه‌ی که‌رکووکه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
مه‌عمووری جه‌ختی کرد: فه‌رمانده باڵاکانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به مه‌سعوود بارزانی به‌ره‌و شه‌ڕ و لێکدان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڕۆن و له دوای شه‌ڕن له حاڵێکدا بڕێک له فه‌رمانده‌کانی دیکه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌مه‌یان قبوڵ نییه و له به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی ئه‌م جۆره فه‌رماندانه‌ی سه‌ر به بارزانی وه‌ستاون چون ئه‌وان له مه‌ترسیدار بوونی فیتنه له‌م دۆخه‌دا ئاگادارن.
ئه‌و وتی: بڕێک له فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه جه‌خت له ئاشتی له‌گه‌ڵ حه‌شد ده‌که‌ن و پێبه‌ندن به یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق. له ئێستا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر که‌رکووک فه‌رمانده‌کانی سه‌ر به مه‌سعوود بارزانین که له دوای شه‌ڕ ههڵگرساندنن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی کرد که ئه‌مریکا فه‌رمانده باڵاکانی داعشی له که‌رکووکه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی نادیار گواستووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی داره و ئێمه داوامان کردووه که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه ڕوون کردنه‌وه به به‌غدا بده‌ن.
Your Comment