ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران:

ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان خەیانەت به ناوچەکەیە

ناسەی هەواڵ: 4105039 -
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە کوردستانی عێراقیان بە خەیانەت لە ناوچەکە وەسف کرد و وتیان: ئێران و تورکیا دەبێ بە هەر هەنگاوێکی مومکین ڕێگە بەم کارە نەدەن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و وەفدی هاورێی بەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە تاران و ئێوارە لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش دیداری کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند کە ئەمریکا و هێزه بیانییەکان، جێگای بڕوا نین و دەیانەوێت ئیسرائیلی نوێ لە ناوچەکە دروست بکەن.

 ڕێبەری لەم دیدارەدا بە جەخت لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری ئابووری دوو وڵات، ڕێککەوتن و هاوکاری ئێران و تورکیا لە بابەتە گرینگەکانی جیهانی ئیسلامی بە زۆر گرینگ و کاریگەر زانی و بە ئاماژە بە بەرژەوەندی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە کوردستانی عێراق، وتیان:  ئەمریکا و هێزه بیانییەکان، جێگای بڕوا نین و دەیانەوێت ئیسرایلی نوێ لە ناوچەکە دروست بکەن.

ڕێبەری بە ئاماژە بە کێشە جیدییەکان لە جیهانی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و میانمار تا باکووری ئەفریقا، ڕایانگەیاند: لە بەرانبەر ئەم کێشانەدا ئەگەر ئێران و تورکیا ڕێکبکەون، ئەو ڕێککەوتنە بێ گومان دێتە دی و لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵات و جیهانی ئیسلامدایە.

 ئەوان بە جەخت لەسەر پێویستی پەرەدان بە هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات، زیادیان کرد:بە داخەوە سەرەڕای دەفرایەتی فراوان، ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەرەوپێش چوونی نەبووە.

ئایەتوڵلا خامنەیی بە دربڕینی خۆشحاڵی لە هاوکاری ئێران وتورکیا لە کۆبوونەوەی ئاستانە وڕەوتی ڕوو لە باش بوونی دۆخی سووریا بە هۆی ئەم هاوکارییانە، ڕاشیانگەیاند: هەڵبەت پرسی داعش و تەکفیرییەکان بەم شێوە کۆتایی نایێت وچارەسەری ئەم پرسە، پێویستی بە پلانێکی درێژخایەن و ڕاستەقینە هەیە.

 ئەوان لە درێژەدا، بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە کوردستانی عێراقیان بە خەیانەت لە ناوچەکە و هۆکاری هەڕەشە لەسەر ناوچەکە وەسف کرد و بە ئاماژە بە پاشهاتە درێژخایەنەکانی ئەم هەنگاوە بۆ دراوسێیەکان، جەختیان کرد: ئێران و تورکیا دەبێ لە بەرانبەر ئەم رووداوە، هەر کارێک کە مومکین بێت ئەنجامی بدەن و دەوڵەتی عێراقیش دەبێ لەمبارەوە بڕیاری جیدی بدات و هەنگاوی جیدی هەڵگرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، هاوکاری، هاوبیری و بڕیاری تاک و جیدی سیاسی وئابووری  لە لایەن ئێران و تورکیا لە بەرانبەرئەم پرسەی بە زۆر گرینگزانی و وتیشیان: ڕوانینی ئەمریکا و دەوڵەتە ئەورووپاییەکان بۆ ئەم بابەتە لەگەڵ ڕاونگەی ئێران وتورکیا تەواو جیاوازە وئەمریکا دەیەوێت هەمیشە هۆکاریی دژی ئێران وتورکیا بەدەستەوە بێت، کەواتە متمانە بە هەڵوێستی ئەورووپایی و ئەمریکاییەکان ناکرێت.

زیادیشیان کرد کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە یەکەم ڕژێمی زایۆنی و پاشان ئەمریکا سوودی لێدەبەن.

ڕێبەری بە ئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ سەرقاڵ کردنی ئێران وتورکیا و دوورکردنەوەی ئەم دوو وڵاتە لە بابەتە گرینگەکانی ناوچەکە، ڕایانگەیاند:هێزە بیانییەکان و بە تایبەت ڕژێمی زایۆنی دەیانەوێت ئیسرائیلێکی نوێ لە ناوچەکە  دورست بکەن بۆ شەڕنانەوە.

جەختیشیان کرد: دەبێ بە ڕوانینێکی درێژخایەن و ستراتێژێک بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، بڕیاری جدی و بەپەلە بگیردێت وبە هەنگاوێک بەرەوڕووی ئەم پرسە ببنەوە. 

ناردنی بۆچوون

1 + 1 =