ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی: به په‌ره‌سه‌ندنی مێدیاکان، له‌مڕۆدا ژماره‌یه‌کی زۆر له مانگیله و ته‌له‌فیزیۆن و ئینترنت په‌خشی به‌رنامه‌یان به زمانی کوردی و تایبه‌ت به کورده‌کان هه‌یه و ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وانیش پێچه‌وانه نیشان دانی ڕاستییه‌کانی ئێران، به تایبه‌ت کوردستانه.
ئه‌گه‌رچی ئاماری جۆراجۆر له مێدیای دژ به ئێران بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ڵام ناوه ناوه هه‌واڵێک بڵاو ده‌بێته‌وه که فڵانه میدیای دیکه‌ی دژ به ئێران ده‌ستی به چالاکی کرد و زۆربه‌شیان ته‌نیا ئامانجیان ئه‌وه‌یه که ناکۆکی له نێوان خه‌ڵکی کوردستان و به‌رپرسانی ئێرانی زیاتر بکه‌ن و به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌تاکانی نائه‌من کردنی ئێران بکه‌نه ئامانجی خۆیان.
له ڕۆژانی یه‌که‌می سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی تاکوو ئێسته دژبه‌ره‌کان و گرووپه‌کانی دژ به شۆڕش له ناوچه کوردییه‌کان چالاکییه‌کانی خۆیان له دژی شۆڕش و ئێران داڕشتووه و دوای شکست خواردن له خه‌ڵکی ناوچه‌که، له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕوویان له کاری مێدیایی به تایبه‌ت کاناڵه ئاسمانییه‌کان کردووه.
لێکدانه‌وه‌ی چالاکی مێدیاکان و کاناڵه ئاسمانییه‌کانی دژ به شۆڕش به دریژایی ۱۰ ساڵی ڕابردوو نیشان ده‌دات که له بچکووترین ڕووداوه‌کانی کوردستان ئه‌وان زیاترین شه‌پۆل سواریان کردووه و په‌ره‌یان به ناکۆکییه‌کان داوه تاکوو که‌شێکی ناعه‌قڵانی به‌سه‌ر دۆخه‌که‌دا زاڵ بێت و له‌م دۆخه لێڵاوییه ماسی خۆیان ڕاو بکه‌ن.
هه‌واڵی کوژرانی دوو کۆڵبه‌ر له سنووره‌ی بانه بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکێکی که‌می ناوچه‌که و که‌س و کاری قوربانییه‌کان له به‌رده‌م بینای فه‌رمانداریی شاری بانه. ئه‌مه‌ش بووه ده‌رفه‌تێکی باشی دیکه تاکوو ئه‌م مێدیا دژبه‌رانه به‌رده‌وام وه‌ها بابه‌ت بڵاو بکه‌نه‌وه که ئێران دوژمنی کورده و له‌م بابه‌ته بۆ سوودی خۆیان که‌ڵکیان وه‌رگرت.
به پێی ڕاپۆرته بڵاو کراوه‌کان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه که دره‌نگیش بڵاو بوویه‌وه دوو که‌س له گوندی وزمه‌ڵه‌ی بانه‌وه هات و چووی نایاساییان کردووه و کوژران، دوای چه‌ند کاتژمێر که‌س و کاری ئه‌م کوژراوانه له به‌رده‌م فه‌رمانداریی بانه کۆبوونه‌وه و داوایان کرد تاکوو بابه‌تی کوژرانی ئه‌م که‌سانه ڕوون بکرێته‌وه.
هێزه‌کانی پۆلیس زۆر باش هه‌ڵسوکه‌وتیان کرد
بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ک له گردبوونه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک له به‌رده‌م فه‌رمانداریی شاری بانه به‌س بوو تاکوو هه‌موو مێدیا کوردی و فارسییه دژبه‌ره‌کانی ئێران بابه‌ته‌که گه‌وره بکه‌نه‌وه و ئاماژه بده‌ن که شه‌ڕێکی گه‌وره له بانه ڕووی داوه و خه‌ڵکی بانه و هێزه‌کانی پۆلیس پێکه‌وه به‌شه‌ڕ هاتوون.
ئه‌م که‌شه بووه هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو له میانه‌ی ڕۆژانی ۳ شه‌مه و چوارشه‌مه بڕێک که‌س به فڕکه‌ی به‌رد شوێنه گشتییه‌کان بڕۆخێنن و دۆخی بانه ئاڵۆز نیشان بده‌ن، به‌ڵام هێزه‌کانی پۆلیس به‌وپه‌ڕی ئاگادارییه‌وه زۆر ورد و له سه‌ر خۆ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که هه‌ڵسوکه‌وتیان کرد و دۆخه‌که ئارام بووه‌وه.
پۆلیس زۆر باش هه‌ڵسوکه‌وتی کرد، تانانه‌ت یه‌ک فیشه‌کیش له خه‌ڵک نه‌گیراو و چه‌ند هێزێکی پۆلیسیش بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گوازرانه‌وه.
ئێسته‌ش ده‌بێت مه‌رگی ئه‌م دوو کۆڵبه‌ره به پێی یاسا و ڕێساکانی وڵات به‌دوادا چوونی بۆ بکرێت و به زووترین کاتیش به خه‌لک ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام خاڵی گرنگ تر ئه‌وه‌یه که میدیاکان چۆن ڕووبه‌ڕووی ئه‌م بابه‌ته ده‌بنه‌وه چۆن به خه‌ڵک ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
یه‌که‌مه‌ین هه‌واڵی فه‌رمی ئه‌م ڕووداوه له لایه‌ن موحسن بیگلری، نوێنه‌ری شاری سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بڵاو کرایه‌وه و دواجار دیسان و یه‌ک ڕۆژ دوای ڕووداوه‌که ڕاگه‌یه‌ندراوێکی له‌مباره‌وه بڵاو کرده‌وه له‌م ڕووداوه خه‌م و پهژراهی خۆیی ڕاگه‌یاند.
له حاڵێکدا که وێنه‌کانی ئه‌م ڕووداوه و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی بانه ده‌ست به ده‌ست ده‌گه‌ڕا دیسان به‌رپرسانی پارێزگاکه بێده‌نگیان هه‌لبژارد و هیچ هه‌واڵێکیان له مێدیاکان بڵاو نه‌کرده‌وه، هه‌ر بۆیه په‌ره‌دان به قسه ناکۆکه‌کان و پاگه‌نده‌کان و لێدوانه ناڕاسته‌کان درێژه‌ی هه‌بوو.
دوای درێژه پێدانی ڕووداوه‌کان داواکاری گشتی پارێزگای کوردستان له هه‌واڵێکدا ڕایگه‌یاند که ۵ که‌س به‌هۆی کوژرانی ئه‌و دوو کۆڵبه‌ره ده‌ستگیر بوون.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی بانه له‌باره‌ی کوژرانی دوو کۆڵبه‌ره‌که
له حاڵێکدا که بێ ده‌نگی به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان درێژه‌ی هه‌بوو، فه‌رمانداری بانه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به کوژرانی دوو کۆڵبه‌ره‌که کرد و ڕه‌خنه‌ی له مێدیا دژبه‌ره‌کان گرت که له دوای شه‌پۆل سوارین.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین به‌داخه‌وه ڕۆژی دووشه‌مه ۱۳ خه‌رمانانی ۹۶ دوو که‌س به هۆی هات و چوو له سنووری هه‌نگه‌ژاڵه ته‌قه‌یان لێ‌کرا و به‌م هۆیه‌وه کوژران و ئێمه‌ش پرسه‌ی خۆمان به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو شارۆمه‌نده ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له به‌شێکی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: خه‌ڵکی به‌ڕێزی شاری بانه وه‌ک خۆتان ئاگادارن شاری بانه پێشکه‌وتنی زۆر باشی له‌م ساڵانه‌دا هه‌بووه و له ئێستا خه‌ڵک له هه‌موو شاره‌کانی ئێرانه‌وه دێنه بانه بۆ کڕینی که‌ل و په‌ل و خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه بڕێک که‌س که له‌گه‌ڵ په‌ره‌ی ئه‌م شاره نین و خواستیان له‌گه‌ڵ خواستی ئێوه یه‌ک ناگرێته‌وه به‌رده‌وام له دوای ئه‌وه بوون تاکوو زه‌رب له‌م پێشکه‌وتنه بده‌ن.
له درێژه‌دا هاتووه: ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕوویدا له‌گه‌ڵ هیچ لۆژیکێک و چوارچێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی یه‌ک ناگرێته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئێوه پشتی ئه‌م شتانه نه‌گرن و خه‌ڵکانێک به‌شداریان تێدا کرد که زاینهی شاری بانه نین. زۆر سپاسی ئێوه ده‌که‌ین که دووریتان له‌م که‌سانه کرد و به‌ره‌ی خۆتان له‌وان جیا کرده‌وه.
فه‌رمانداری بانه له کۆتایدا جه‌ختی کردووه: ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه هه‌وڵی بێ وچانی خه‌ڵکی بانه بۆ کار و ئابووری به‌هێزتری شاره‌که‌یانه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێت بۆ پێشکه‌وتنی ئه‌م شاره کۆتایی ناکرێت. هه‌روه‌ها به‌ش به حاڵی خۆمان ئاماده‌ین که هه‌موو ڕه‌خنه و گازه‌نده‌کانی خه‌ڵکی شاره بانه له دڵه‌وه ببیستین و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
دوای تێپه‌ڕبوونی ۳ ڕۆژ له ڕووداوه‌کان، جێگری سیاسی پارێزگاری کوردستان تازه هاتووه باسی ڕووداوه‌کانی بانه‌ی کردووه و ۳ کاتژمێر دوای ئه‌ویش پارێزگاری کوردستان ناچار بوو که لێدوان بدات و داوا بکات که ئارامی شاری بانه بپارێزرێت.
جێگری سیاسی و ئه‌منیه‌تی پارێزگاری کوردستان له‌مباره‌وه نووسی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بڕێک له پۆلیسه‌کانی به هۆی فڕه‌که‌ی به‌رده‌وه بریندار بوون به‌ڵام ڕوو له خه‌ڵک هیچ فیشه‌کێک نهتهقیندرایهوه و که‌س بریندار نه‌بوو.
ئه‌و زیادی کردووه: دوابه‌دوای کوژرانی ئه‌م دوو که‌سه گرووپه‌کانی دژ به شۆڕش له هه‌ستی خه‌ڵک سوودیان برد و ڕووداوه‌کانی ۱۳ و ۱۴‌ی خه‌رمانانی شاری بانه هاته ئاراوه و له‌م نێوانه‌دا ژماره‌یه‌کی که‌می خه‌ڵک ڕوو له بینا حکومییه‌کان به‌ردیان فڕێ دا.
وێنه‌کانی ئینترنت سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پۆلیس و خه‌ڵک دووره له ڕاستی
جێگری سیاسی پارێزگاری کوردستان وتی: وێنه‌کانی سه‌ر ئینترنت، کاناڵه تلێگرامییهکان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پۆلیس و خه‌ڵکی شاری بانه دووره له ڕاستی و به درۆ له لایه‌ن دژبه‌ره‌کانی ئێرانه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت دوای کاردانه‌وه‌ی جێگری سیاسی پارێزگاری کوردستان به‌رپرسانی دیکه‌ی وڵاتیش کاردانه‌وه‌ی خۆیان نیشان دا و ته‌نانه‌ت وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت و پۆلیس له تارانه‌وه ڕای خۆیان له سه‌ر بابه‌ته‌که ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌م جۆره کاردانه‌وانه هێشتا نه‌یتوانیوه خه‌ڵک ڕازی بکات.
له هه‌موو قسه‌کانی به‌رپرسانی پارێزگاکه و تاران جه‌خت کراوه که مێدیا دژبه‌ر و بیانییه‌کان له‌م بابه‌ته شه‌پۆل سواریان کرد و له سوودی خۆیان به‌هره‌یان برد. هه‌ڵبه‌ت به‌شێکی زۆری ئه‌م شه‌پۆل سوارییه به بێ ده‌نگییه‌وه بوو، ئه‌وه‌ی که مێدیا فه‌رمییه‌کان له پارێزگای کوردستان و ئێران بێ ده‌نگ بوون.
ئاماده بوونی به‌جێی و له کاتی خۆی و له‌به‌رچاو گرتنی ڕێکاره دروسته مێدیاییه‌کان له وه‌ها ڕووداوگه‌لێک له ڕێگه‌ی مێدیا فه‌رمییه‌کان هه‌م بازاڕی لێدوانه دوور له ڕاستییه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه و هه‌م ئه‌وه‌ی مێدیا دژبه‌ر و بیانییه‌کان نه‌توانن له‌وه زیاتر سواری دۆخه‌که بن و له بابه‌ته‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سوود ببه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی دروست له کوردستان ساڵانێکی زۆره که کورتی هێناوه و سه‌ره‌ڕای هاتن و ڕۆشتنی ده‌وڵه‌ته جۆراجۆره‌کان ئه‌م بابه‌ته دروست نه‌بووه و وه‌ک خاڵی لاوازی پارێزگای کوردستانه و هه‌ڵبه‌ت به‌رپرسانی پارێزگاکه و وڵاتیش له ڕوودانی ئه‌م جۆره بابه‌تانه و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی وانه باشیان وه‌رنه‌گرتووه.
Your Comment