کاردانەوەی پۆلیسی ئێران بە کوژرانی دوو کۆڵبەری بانەیی

وتەبێژی هێزی ئینتزامی ئێران بە ئاماژە بە تەقەکردنی سنوورڤانان لە سنوورەکانی رۆژئاوا و ڕووداوی کوژرانی دوو کۆڵبەری بانەیی، وتی: فەلسەفەی بوونی سنوورڤانان پاراستن و پاسەوانی کردنی سنوورەکانە و لەوبارەوە هەمبەر بە ئاسایشی خەڵکی دەستەوەستان نابن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار مونتەزرولمەهدی سەبارەت بەو ڕووداوە وتیشی: دوو شەوی ڕابردوو، لە تاریکیی نیوە شەودا سنوورڤانانی یەکەی سنووریی شاری بانە ئاگاداری هاتوچۆی کەسانێک لە ناوچە قەدەغەکراوەکان و هێڵی سووری ئەمنیی سنووری بۆ ناوخۆی وڵات دەبن و بە هۆشداری دان و تەقەی هەوایی هەوڵی پێشگری لە هاتوچۆی نایاسایی دەدەن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دوو کۆڵبەر سەرەڕای بیستینی فەرمانی ئیست‌دانی پۆلیسی سنوورڤانی، درێژەیان بە هاتوچۆی خۆیان داوە، زیادی کرد: لە سای کەمتەرخەمیی ئەوان و بە ئاوڕدانەوە لە هەستیاربوونی ناوچەکە و پێشینەی هەڕەشەی ئەمنییەکانی ڕابردوو و بۆ پێشگری لە هەر هەڵمەتێکی دژە ئەمنی، بە ناچار دەستیان داوەتە تەقەکردن و دەسترێژیی گولە. دوای ئەو ڕووداوە زۆربەی سنووربەزێنەکان هەڵاتوون و بە داخەوە دوو کەسیان گیانی خۆی لە دەست داوە.

وتەبێژی ناجا ئاماژەی بەوەش دا: لە لێکدانەوەکانی دواتر دەرکەوت کە ئەو دوو کەسە هاووڵاتیی هەمان ناوچەن و بارەکەیان مادەی ئاگرکردنەوە بووە. هیزی ئینتزامی وێرای دەربڕینی ئەسەفی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو ڕووداوە هیچ دەروەستێکی بە پرسی کۆڵبەری و ناوچە و ڕێڕەوگەلی دیاری کراوە بۆ هاتوچۆی کۆڵبەرانەوە نییە.

سەردار مونتەزرولمەهدی وێرای سەروخۆشی کردن لە بنەماڵەی دوو کۆڵبەری قوربانیی ئەو ڕووداوە، ڕوونی کردەوە: پۆلیس هەمبەر بە ئاسایشی خەڵکی، دەستەوەستان نابێت و لە ڕاستیدا گەر وابکەین خەڵکی نامانبەخشن. فەلسەفەی بوونی سنوورڤانان پاراستن و پاسەوانی کردنی سنوورەکانی وڵاتە. نابێ لە بیرمان بچێت کە بەشێکی زۆری ئاسایشی ئێستای کۆمەڵگا، سەرەڕای تەواو هەڕەشە ئەمنییەکان بەرهەمی هۆشیاری و هەوڵی سنوورڤانانی وڵاتەکەمانە.

News Code 12659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =