به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، دوو به‌رپرسی به‌نگلادشی که نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بێت، ڕایانگه‌یاند که میانمار سنووره‌کانی خۆیی له‌گه‌ڵ به‌نگلادش به ته‌واوی مین ڕێژ کردووه.
ئاوان ئاماژه‌یان داوه که به‌نگلادش له لایه‌ی خۆیه‌وه دژایه‌تی بۆ ئه‌م کاره‌ی ده‌وڵه‌تی میانمار ڕاگه‌یاندووه.
به هۆی هێرشی دوو حه‌فته‌ی ڕابردووی سوپای میانمار بۆ سه‌ر موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته، لانی که‌م ۴۰۰ که‌س کوژران و ۱۲۵ هه‌زار که‌سیش ئاواره‌ی سنووره‌کانی به‌نگلادش بوون، ده‌وڵه‌تی به‌نگلادش ڕایگه‌یاندووه که توانی وه‌رگرتنی ئه‌م ڕێژه‌یه له ئاواره‌کانی نییه و ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هاوکاریان بکات.
ڕۆهینگیاکان که‌مینه‌یه‌کی موسوڵمانن که له میانمار ده‌ژین و ئه‌م وڵاته زۆرینه‌ی بودایی هه‌یه. ئه‌م ناکۆکییانه ده‌یان ساڵه درێژه‌ی هه‌یه و خه‌ڵکی سڤیل تێیدا ده‌بنه قوربانی.
به پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کان ده‌وڵه‌تی میانمار زیاتر له ۲ هه‌زار و ۶۰۰ ماڵی له باشووری ئه‌م وڵاته ئاگر داوه که شوێنی نیشته‌جێ بوونی موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته بووه و ئه‌مه‌ش ئه‌وانی ئاواره کردووه.
Your Comment