به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ۸ی خه‌رمانان، له په‌ردیسی سینه‌مایی به‌همه‌نی سنه، یه‌که‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ف ده‌نگی ڕه‌حمه‌ت که هاوکات هه‌فته‌مین خولی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فستیڤاڵهیه به به‌شداریی دوو گرووپی هونه‌ری له هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی به کار کرد.
ئه‌م فستیڤاڵه بۆ ماوه‌ی ۳ ڕۆژ و له ۳ به‌شی نێونه‌توه‌یی، سه‌ره‌کی و تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مساڵ ۳۲۴ به‌رهه‌م له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه بۆ نووسینگه‌ی فستیڤاڵه‌که نێردراوه که له چاو ساڵی پار ۴۰ له سه‌د به‌شداری کردنه‌که زیادی کردووه.
بڕیاره له به‌شێکی به‌رنامه‌کانی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که، تۆماری نه‌ته‌وه‌یی ئامێری ده‌ف له سنه ڕوونوێنی بکرێت، هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌مین جار دوو به‌رگ کتێب سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ده‌ف ژه‌نین له نووسینی فه‌رزاد عه‌نده‌لیبی و سه‌ید عه‌لا یاسینی به یارمه‌تی حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان بڵاو ده‌کرێته‌وه.
شایانی باسه که به‌شی تایبه‌تی فستیڤاڵه‌که‌ش به‌رنامه‌ی گرووپی مه‌ولوونامه خوێنییه که هه‌ر ساڵ به به‌شداری هه‌زاران ده‌ف ژه‌نی کورد و ئێرانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment