به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، جان ئهگلهند، ڕاوێژکاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری مرۆڤی له سووریا ڕایگه‌یاند: ئێسته کاتی بیر کردنه‌وه له دۆخه‌که‌یه، ئاگربڕ یان ڕێکاری دیکه ده‌توانێت ڕێگه‌ی هه‌ڵاتی که‌سانی سڤیل دابین بکات و ئێمه باش ده‌زانین که تیرۆریسته‌کان هه‌موو کارێک ده‌که‌ن تاکوو ئه‌م ناوچانه له ژێر کۆنترۆڵیاندا بمێنێتەوە.
ئه‌و هه‌روه‌ها له هاوپه‌یمانی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا داوای کرد که هێرشه ئاسمانییه‌کانی خۆی که ده‌بێته هۆی کوژرانی که‌سانی سڤیل سنووردا بکاته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕه‌مزی عزه‌دین، جێگری هه‌نارده تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا وتی: نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له حاڵی لێکدانه‌وه‌ی ده‌رنجامی دانوستانه ۳ قۆڵییه‌کانی بهرههڵستکارە سوورییه‌کان له ڕیازی پایته‌ختی سعوودییه‌یه.
Your Comment