بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیسنا، ڕامین ئەسەد نژاد ئاشکرای کرا: دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ۆیاوێکی ٤٥ ساڵەی بیجاڕی بە مەبەستی مەلە کردن چووەتە ناو بەنداوی بیجاڕەوە کە بەداخەوە بە هۆی نەزانینی تەکنیکی مەلەوە لە ئاوەکەدا دەخنکێت و بنەماڵەکەی لە گەڵ ڕێکخراوی فریاکەوتن پێوەندی دەگرن.
ئەسەد نژاد وتیشی: لە بەر ئەوەی مەلەوانانی ئەو ڕێکخراوەیە ئێوارەی دوێنێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کاری گەڕان بە دوای تەرمەکە ئەستەم بوو ، بۆیە کاری گەڕانەکە کەوتە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی و پاش ٣ کاتژمێر گەآرن لە قووڵایی ١٦ مەتری ئاوەکە تەرمەکە لە ئاو کێشرایە دەرەوە.
ناوبراو هۆشداریی دایە هاووڵاتیان کە لە مەلە کردن لە ناو بەنداو و دەریاچەکاندا خۆیان ببوێرن تا ئاوەها ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوو نەدات.
Your Comment