به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ته‌لگراف، زانایان له لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستی گیاناسی به‌م ده‌رنجامه گه‌یشتوون که جۆره گیایه‌کی ۱۴۰ ملیۆن ساڵه که وه‌ک گوڵه نیلۆفه‌ر وایه، دایک و باوکی هه‌موو گوڵه‌کانی جیهانه.
هه‌ڵبه‌ت تاکوو ئێسته هیچ جۆره فوسیلێک له‌م گوڵه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ک دیاره زانایان دوای چه‌ندین لێکدانه‌وه‌ی زانستی به‌م ده‌رنجامه گه‌یشتوون.
دوکتور هیرۆ ساکه له زانکۆی پارسی له فه‌ڕه‌نسا ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه. ئه‌و و هاوکاره‌کانی مۆدلی گه‌وره بوون و باڵا کردنی سه‌دان جۆر گوڵ و گیایان له جیهاندا پێکه‌وه به‌راورد کردووه و دواجار له ئه‌نجامدا به‌م بڕیاره گه‌یشتوون.
فۆڕمی یه‌که‌مین گیای گوڵدار له جیهاندا زۆر ساکار بووه و هه‌ردوو ئۆرگانی مێینه و نێرینه‌ی تێدا بووه.
گیا گۆڵدارهکان له سه‌رده‌می دایناسۆڕهکانهوه ده‌رکه‌وتوون و ڕه‌نگ و بۆیه‌کی نوێیان به زه‌وی به‌خشی. گۆی زه‌وی به‌ر له‌وه‌ی گوڵه‌کان بێنه دی، له قارچهکان، گیا کێوییه‌کان و جۆره‌ها گیای نووک تیژ داپۆشرا بوو.
سیمای و فۆڕمی ئه‌م گوڵانه کاریگه‌ری قووڵی به سه‌ر ژینگه و که‌ش و هه‌وادا بووه، به‌جۆرێک که بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی مێرووه‌کانی وه‌ک هه‌نگ که ئیشی بڵاو کردنه‌وه‌ی گه‌رده‌ی گوڵه‌کانیان له ئهستۆیە.
Your Comment