به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یۆرۆنیووز، کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆچبەری له هاتنی زیاتر له یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ری ئاسیایی و ئه‌فریقایی له ئەمساڵدا بۆ ئه‌ورووپا هه‌واڵیان دا.
نیوه‌ی ئه‌م که‌سانه سوورین که له شه‌ڕ هه‌ڵاتوون و ۲۰ له سه‌دی ئه‌فغانین و ۷ له‌سه‌دیان عێراقین. زیاتر له هه‌شت سه‌د هه‌زار که‌س له‌م په‌نابه‌رانه له ڕێگه‌ی ده‌ریا و چوون بۆ یۆنان خۆیان گەیاندووەته خاکی ئه‌ورووپا .
ئه‌مه له حاڵێکدایه که هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی کۆچ کردنی دانیشتوانی ئاسیا و ئه‌فریقا بۆ ئه‌ورووپا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م ره‌وته به‌رده‌وام بێت.
"ئا‌نتۆنیۆ گوترژ" سه‌رۆکی کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: ئێمه په‌نابه‌ری زیاترمان ناوێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت له ئاواره بوونی زیاتری خه‌ڵک پێشگیری بکرێت و بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌ش دابین کردنی ئاشتی ڕێگه‌چاره‌یه. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ده‌بێت هه‌وڵه سیاسییه‌کان بۆ گه‌یشتن به ئاشتی زیاتر بکه‌ین چون ده‌بینین که شه‌ڕ و ناکۆکییه‌کان زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت و ده‌بینین که کۆمه‌ڵگای جیهانی توانی وەستاندنی ئه‌م ڕه‌وته‌ی نییه.
هاوکات، بڕێک له وڵاتانی ئه‌ورووپایی جه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌گرتنی په‌نابه‌ر ده‌که‌نه‌وه و بڕێکی دیکه به تووندوتۆڵ کردنه‌وه‌ی یاساکانی وه‌رگرتن، ژماره‌یه‌کی زیاتر له په‌نابه‌ره‌کان بۆ وڵاته‌کانی خۆیان ده‌نێرنه‌وه.
Your Comment