به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئیداره‌ی گشتی ڕێگا و بانه‌کانی کوردستان، شارام مه‌له‌کی له‌مباره‌وه وتی: له نێوان شاره‌کانی پارێزگای کوردستان ۵۸.۶ له سه‌دی دانیشتوانی سه‌قز، ۵۸.۲ له سه‌دی دانیشتوانی بانه و ۵۶.۹ له سه‌دی دانیشتوانی کامیاران له شوێنه خراپه‌کان نیشته‌جێن.
ئه‌و درێژه‌ی دا: به گشتی ۳ هه‌زار و ۲۶۲ دۆنم به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ۱۵.۷ له سه‌دی شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان له شه‌قامه خراپه‌کان نیشته‌جێن که له‌م نێوانه‌دا بانه به ۴۶.۴ و سنه به ۴۶.۱ له سه‌د خراب ترین دۆخیان هه‌یه.
مه‌له‌کی زیادی کرد: ئاستی باڵای کۆچ له گونده‌کان بۆ شاره‌کان زیاترین کاریگه‌ری له سه‌ر دروست کردنی ئه‌م دۆخه بووه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که شاره‌کانی کوردستان جوغڕافیایه‌کی ناشرینیان هه‌بێت چون شه‌قامه‌کانی ته‌نیشت شاره‌کان زۆربه‌یان بێ مۆڵه‌ت دروست ده‌کرێن و هیچ ستانداردێکی شاریگهریان تێدا ڕچاو ناکرێت.
ئه‌و وتی: هه‌زار و ۹۰۴ دۆنم له شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی کوردستان سه‌ر به قه‌راخی شاره‌کانه که ده‌بێت پلانی تۆکمه‌یان بۆ دابڕێژرێت. تاکوو ئێسته بۆ ۱۲ شه‌قامی چوار شاری سنه، سه‌قز، قوروه و مه‌ریوان پێنج گه‌ڵاڵه‌ی ۵ ساڵه‌مان داڕشتووه که هه‌وڵ ده‌دات ستاندارده شارییه‌کان له‌م شه‌قامانه‌دا جێگیر بکات.
بۆچوونی ئێوە