به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، زه‌هرا ئه‌حمه‌دپوور، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پارێزگای کوردستانی کرد و له گوندی نه‌وه‌ڕه ڕایگه‌یاند: یه‌کێک له ئامانجه‌کانی میراتی فه‌رهه‌نگی پشتیوانی کردن له گونده‌کانه تاکوو خه‌ڵکی گونده‌کان به‌رده‌وام بن له به‌رهه‌م هێنانی که‌ل و په‌لی پیشه‌ی ده‌ستی.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له ئێستادا له ڕێگه‌ی ئینترنته‌وه به‌شێکی زۆر له پشیه‌ی ده‌ستی ئێران و گونده گه‌شتیارییه‌کان به خه‌ڵکی جیهان ده‌ناسێنین. له‌م ڕووه‌وه گونده‌کانی کوردستان لێهاتووی زۆر باشیان هه‌یه و ده‌توانێت ڕۆڵێکی باشیان له په‌ره‌دان به که‌رتی گه‌شتیاری ئێران‌دا هه‌بێت.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی میراتی که‌لتوری، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران وتی: تا دێت کێشه‌ی ئاو و که‌می ئه‌م سامانه زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له سه‌ر به‌رهه‌مه کشت و کاڵییه‌کان ده‌بێت، هه‌ر بۆیه په‌ره‌دان به پیشه‌ی ده‌ستی و که‌رتی گه‌شتیاری ده‌توانێت له داهاتوودا کاریگه‌ری ئه‌رێنی له سه‌ر دۆخی ئابووری جووتیاره‌کاندا هه‌بێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد که که‌رتی گه‌شتیاری که‌مترین سه‌رمایه‌دانه‌ری پێویسته و زیاترین سوودی ئابووریشی هه‌یه و ده‌بێت به جدیه‌ته‌وه له‌م بابه‌ته بڕوانین. به‌م کاره ده‌توانین به‌ر به کۆچی گوندنشینه‌کان بۆ شاره‌کانیش بگرین.
شایانی باسه که ئێران له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئاوڕێکی زۆری له بوژاندنه‌وه‌ی که‌رتی گه‌شتیاری داوه و بۆ ئه‌م مه‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌دات گونده‌کانی ئێران ببێته ئامانجی گه‌شتیاره بیانییه‌کان.
Your Comment