به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی عه‌کاز، عه‌ره‌بستانی سعوودی چه‌ند شارۆمه‌ندێکی خۆیی به سیخۆڕی کردن بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئێران تۆمه‌تبار کرد.
داواکاری گشتی ئه‌م وڵاته که‌یسی ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ی یه‌کلایی کردووه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی به‌رپرسانی دادگای عه‌ره‌بستانی کردووه.
ڕێکخرای هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودییه پێشتر و له ساڵی ۲۰۱۳ به هاوکاری یه‌کتر ۳۲ که‌سیان به تۆمه‌تی سیخۆڕی کردن بۆ ئێران ده‌ستگیر کردبوو.
۳۰ که‌س له‌م که‌سانه سعوودی بوون و یه‌ک که‌سیان ئێرانی و یه‌کێکیشیان ئه‌فغانی بوو که له دوای لێکۆڵینه‌وه ۲۹ که‌سی سعوودی و که‌سێکی ئێرانی تاوانبار ناسران. ۱۵ که‌سیان له سێداره دران و ۱۵ که‌سی دیکه‌شیان به ۶ بۆ ۲۵ ساڵ زیندان حوکم دران.
Your Comment