داعش ئامێری دەستی دوژمنانە/سوپا به‌هێزی ئێرانی نیشان دا

ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بە ئاماژە بە پێکهاتنی گرووپی تەکفیری داعش، وتی: ئەو گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییە ئامێری دەستی دوژمنانی دینی ئیسلامە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حسێن موزەفەر نیوەڕۆی هەینی و لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە سنە ئاشکرای کرد: هەستی بەرپرسایەتی و بەشداریی خەڵکی پارێزگای کوردستان لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس جیی دەس خۆشییە و بێ گومان پەیامی سەرەکی ئەو بەشدارییە هێزی زیاتری نیزامی ئیسلامییە.

ناوبراو درێژەی دا: نێزیک بە ١٠٠ ساڵ لە پلان ڕێژی بۆ داگیر کردنی فەلەستین تێدەپەڕێت و ڕژیمی زاڵمیش ٦٨ ساڵە کە بە کارە نامرۆڤانەکانی خەڵکی فەلەستین دەکوژێت بەڵام ئیزتاکە ڕۆژی جیهانی قودس بووەتە هێمای بەربەرەکانێ لە گەڵ زایۆنییەکان.

ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام اتی: ئەمڕۆ لە حالێکدا کە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە فەلەستینی داگیر کراو هەروا درێژەی هەیە کە بە داخەوە لە شێخە عەرەبەکان لە ناوچەکە و هەروەها ئەمریکای جەنایەتکار پاڵپشتیان دەکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێشینەی بەربەرەکانێی نەتەوەی ئێران لە گەڵ زایۆنییەکان، وتی: شەهید نەواب سەفەوی و هەروەها شەهید مامۆستا مورتزا موتەهەری لە وتارەکانی خۆیاندا بوونی ڕژێمی زایۆنیان لە ناوچەکە ئیدانە دەکرد و ئیمامیش بە دووربینیی خۆی دوایین هەینیی مانگی رەمەزانی وەکوو ڕۆژی قودس ناودێر کرد و ئێمە هەموو ساڵێک بەشداریی خەڵک لە ئەو ڕۆژە مێژوویە دەبینین.

ناوبراو بە ئاماژە بە هزری ئیمام سەبارەت بە بەربەرەکانێ لە گەڵ زایۆنییەکان، زیادی کرد: هەر ئەو جۆرە کە ئیمام رایانگەیاند ئیسراییل گرێیەکی شێرپەنجەییە و ئەبێ لە ڕووی زەوی بسڕدرێتەوە و بێ گومان ئەمڕۆ پەیامی سەرەکی بەشداریی خەڵک لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودسیش پەیام هێنەری ئەو بیرەیە.

موزەفەر بە ئاماژە بە ئامانج و مەبەستەکانی زایۆنییەکان لە ناوچەکە وتی: بەربەرەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی شەڕێکی نیشتمانی نییە، بەڵکوو بەربەرەکانێیەکە لە گەڵ مەبەستێکی پیسە کە دوژمنانی دینی ئیسلام لە ژیر ناوی پاڵپشتی لە زایۆنییەکان لە ناوچەکە دریژەی دەدەن و هەر بەم بۆنەوە هەمووان ئەبێ بە هەست بە بەرپرسایەتییەوە بەشدارییان هەبێت.

نابراو بە ئاماژە بە پلە و پایەی بەیتولموقەدەس لە نێو موسڵمانەکاندا، زیادی کرد: قودسی شەریف ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانە و خاوەن ڕێز و پلەیەکی تایبەتە و هەر بەم بۆنەوە زایۆنییەکان ئەو ناوچەیەیان کردە ئامانج و یەکێک لە شوێنە پیرۆزەکانی موسڵمانانیان داگیر کرد.

ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە درێژەی پیلانەکانی دوژمن دژی دینی ئیسلام، وتی: بەداخەوە ئەمڕۆ لە ژێر سێبەری پاڵپشتییەکانی شێزە عەرەبەکان و هەروەها پاڵپشتیی ڕژێمی زایۆنی گرووپی تیرۆریستی تەکفیریی داعش دروست بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامانجی سەرەکی لە پێکهێنانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، رایگەیاند: دوژمن دەیەوێت بە ناوی ئیسلامەوە لە گەڵ ئەو دینە خوداییە بەربەرەکانێ بکات و هەر بەم بۆنەوەئە کە ئەمڕۆ هێرشە تیرۆریستییەکان لە لایەن ئەو گرووپانەوە ئەنجام دەدرێن.

ناوبراو وتیشی: یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی پێکهێنانی گرووپی تیرۆریستی داعش، بەربەرکانێ ل ەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانە و هەر لەم پێناوەدا هێرشە تیرۆریستییەکانی دوو هەفتە پێشی تاران داڕێژرا و ئەنجام درا تا ئاسایشی وڵات لەناو ببەن بەڵام لە گەڵ کاردانەوەی خێرا و پتەوی منداڵانی ئێرانی ئیسلامیدا ڕووبەڕوو بوونەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام زیادی کرد: بە بەشداریی بە جێی سەردارانی پاڵەوانی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران و هاویشتنی شەش مووشەکی بۆ سەر دڵی تیررۆریستەکان لە وڵاتی سووریا جارێکی تر هێز و گەورەیی ئێرانی ئیسلامی لە جیهاندا نمایشت کرا.

ناوبراو وتی: بێ گومان ئەو کارە مێژوویە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بووە هۆی ترس لە دوژمنی نیزام و شۆڕشدا و جارێکی تر سەلمێندرا کە وڵاتی ئێمە لە بەرانبەر تەواویی پیلانەکاندا دەوستێتەوە.

News Code 10916

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =