به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار عه‌زیزوڵا مه‌له‌کی، فه‌رمانده‌ی هێزی پۆلیسی پارێزگای هۆرمۆزگان ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی که زانیاری ورد له بوونی چه‌ند که‌سێکی چه‌کدار له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هۆرمۆزگان به ده‌ستمان گه‌یشت، به په‌له به‌دوادا چوونمان بۆ کرد.
مەلەکی وتی: دوا به دوای گه‌ڕان بۆ ئه‌م که‌سانه، توانیمان که له ده‌ورووبه‌ری شاری ڕوودان ۴ که‌سی چه‌کدار بدۆزینه‌وه و هه‌ر چواریان له شه‌ڕدا کوژران.
ئه‌و جه‌ختی کرد: دواتر له‌م شه‌ڕه‌دا ۴ پارچە چه‌ک، ۱۱۲ فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کی زۆر و ئاڵایه‌کی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه که له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند تیرۆریسته بوو.
سه‌ردار مه‌له‌کی وتی: دوو که‌س له‌م چه‌کدارانه ئێرانی نین و خه‌ڵکی وڵاتانی ناوچه‌که‌ن و ئه‌و دوو که‌سه‌ی دیکه‌ش پشکنین بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانین خەڵکی کوێن.
ئه‌م فه‌رمانده ئێرانییه له کۆتاییدا وتی: ئێمه دڵنیایی به هه‌موو خه‌ڵکی ئێران ده‌ده‌ین که به‌ره‌وڕووی هه‌ر جۆره کارێکی تێکده‌رانه ده‌بینه‌وه و داواش له خه‌ڵک ده‌که‌ین هه‌ر شتێکی گوماناویان دی به ئێمه‌ی ڕابگه‌یه‌نن.
Your Comment