ئیزنی ئاژاوە نانەوە بە تیرۆریستان نادەین

نوێنەری تاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستیەکەی ئەمڕۆی تاران و تەقەکردن لە خەڵک وتی: ئێزنی سەربزێوی و ئاژاوەنانەوە بە تیرۆریستان نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەزا عارف، نوێنەری تاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتر کاردانەوەی بە هێرشەکانی ئەمڕۆی تاران نیشان دا.

 عارف نووسیویەتی: " بە یەکگرتوویی و هاودڵ لە ناوخۆی وڵات و هۆشیاری ڕێکخراوە ئەمنی و سەربازییەکان، ئیزنی ئاژاوەنانەوە بە تیرۆریستان نادەین. "

 شیاوی ئاماژەیە؛ ئەمرۆ دوو گرووپی تیرۆریستی هێرشی چەکداریان کردە سەر بینای مەجلیسی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی لە تاران و ژمارەیەک کەس کوژران و بریندار بوون. ئێستا شەڕ لە مەجلیس هەر بەردەوامە.

News Code 10515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =