-
ئاشتی تورکیا و پەکەکە و هێرشی تیرۆریستان سووریا بۆ سەر کورد
هێرشی نوێی هێزی ملیشیای پاڵپشتکراوی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە، چ ئەنجام و پاشهاتێکی لە سەر پڕۆسەی ئاشتی دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە و هاوکات چارەسەریی سیاسی قەیرانی سووریا دەبێت؟
-
ئامادە بوونی بەرپرسانی سەربازی عێراق لە نزیک سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا
بەرپرسانی سەربازی عێراق جێگیر بوونی یەکینە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە نزیک سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریایان بەسەر کردەوە.
-
کارناسێکی ئێرانی: تورکەکان نایانەوێ لە سووریا کورد بەهێز بێت
محەمەد بەیات وتی: دوای 13 ساڵ قەیران ئابووری سووریا و ئەرتەشەکەی هێشتا نەبووژاوەتەوە و لە بواری ڕۆحیەوە باش نین تا بتوانن بەرانبەر گرووپە تیرۆریستییەکان بوەستنەوە.
-
خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئێرانی دژی تورکیا
ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئێرانی دژی پشتیوانی تورکیا لە تیرۆریستان لە سووریا، گردبوونەوە.
-
عومەر ئۆجالان: گرووپە توندڕەوەکان چاویان لە دەستکەوتەکانی کوردە
عومەر ئۆجالان، نوێنەری دەم پارتی بە ئاماژە بە چڕبوونەوەی پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، داوای یەکگرتوویی زیاتری کوردەکانی کرد و جەختی کرد کە دوژمنان بە هزری داعشەوە هەوڵی دەستبەسەردا گرتنی دەستکەوتەکانی کورد دەدەن.
-
هەڵوێستی نوێی تورکیا لە سەر ئاژاوەی سووریا
وهزیری دهرهوهی توركیا ڕایگهیاند: وڵاتهكهی دهستی له شهڕی حهلهب نییه.
-
باخچەلی: ئۆجالان بێت و بەرپرسیارێتی دەم پارتی لە ئەستۆ بگرێت
دەوڵەت باخچەلی جارێکی دیکە لەسەر پێشنیاری خۆی لەسەر گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان جەختی کردووە و داوای لە دەم پارتی کرد کە هەڵوێستی خۆی هەمبەر پەکەکە ڕوون بکاتەوە.
-
باڵێکی پەکەکە بەرپرسیارێتی هێرش بۆ سەر هێزێکی تورکیای لە ئەستۆ گرت
گرووپی MAK ڕایگەیاند کە هێرشی چەکداری بۆ سەر یونس بایراق، هێزی ئەمنیەتی و ئەندامی هێزەکانی گاردی خۆجەیی لە لیجەی ئامەد، لەلایەن ئەوانەوە ئەنجام دراوە.
-
مەترسی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا پێش لە هاتنی ترامپ
هەندێک کارناسان پێیان وایە کە تورکیا دەیەوێت بە هێرش بۆ سەر هێزەکانی تورکیا پێش لە هاتنی دۆناڵد ترامپ بە شێوەی فەرمی، ناوبراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بخاتە ژێر گوشارەوە.
-
چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە تورکیا دەستبەسەر دەکرێن
دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر ماڵ و شارەکان لە ناوچەی کوردنشینی ئەو وڵاتە دەیان ڕۆژنامەنووس، چالاکی مافی مرۆڤ، مامۆستایان و سیاسەتوانانی کورد دەستبەسەر کران.
-
تەشەنەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە کوردستانی عێراق و سووریا
وەزیری بەرگری تورکیا لە درێژە و تەشەنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا هەواڵی دا.
-
سەربازانی تورکیا عەشیرە کۆچەرەکانی ماردین دەردەکەن
هاوکاتی درێژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کوێستانەکانی باگوک و بەرزبوونەوەی جموجۆڵی سەربازی لەو ناوچەیە، عەشیرە کۆچەرەکانی میدیات ناچار لە چۆڵکردنی ناوچەکە بوون.
-
تورکیا دەستپێشخەری عێراق سەبارەت بە سووریا قبووڵ دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە گرنگیی چارەسەری ناکۆکییە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا لە ڕێگەی گفتوگۆوە کرد.
-
هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ لە ئێران بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا
تاقمێک لە ڕۆشنبیران و چالاکانی کوردستانی ئێران بە وەڕێخستنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ، هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و عێراقیان ئیدانە کرد.
-
ئەرتەشی تورکیا، کوردستانی سووریا بوردمان دەکات
لە هێرشی تۆپخانەیی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکانی کوردستانی سووریا، کەسێکی سڤیل گیانی لەدەست دا و چەند منداڵ بریندار بوون.
-
شارەوانی کوردی دێرسیم زیندانی کرا
بیرسەن ئورهان، شارەوانی لەکار لابراوی دێرسیم، دوای ئامادەبوون لە دادستێنی و پێشکەش کردنی شرۆڤە لەسەر تۆمەتەکانی هاندانی خەڵک و پەرەپێدان بە ڕق و سووکایەتی بە بەرپرسان قۆڵبەست کرا.
-
تەرمی مینە سۆژین، لە وان ئەسپاردە کرا
تەرمی مینە سۆژین ئال چیچەک، ئەندامی هەپەگە کە لە هێرشی چەکداری بۆ سەر دامەزراوەی هەوافەزای تورکیا لە ئەنقەرە گیانی لەدەست دابوو، دوای 31 ڕۆژ لە کەشێکی توندی ئەمنیدا ئەسپاردە کرا.
-
گەمارۆی سەربازی لە گوندەکانی ماردین و شڕناخ
سەرچاوە خۆجەییەکان لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی بەربڵاو لە گوندەکانی میدیات، دارگچیت و هزخ لە پارێزگاکانی ماردین و شڕناخ هەواڵیان دا.
-
بۆچی پڕۆسەی ئاشتی تورکیا و پەکەکە سەر ناگرێت؟
گۆڤاری میدل ئیست ئای لەبارەی سیاسەتی ئێستاکەی تورکیا بۆ گەڕانەوە سەر پڕۆسەی ئاشتی نووسی: بە ئەگەری زۆرەوە تورکیا گوشاری سەربازیی خۆی بۆ سەر پەکەکە درێژە پێ دەدا و هاوکات دەرگای دانوستان بەکراوەیی دەهێڵێتەوە.
-
کورد نابێ بگەڕێتەوە کەرکوک
وهزارهتى دهرهوهى توركیا ههڵوێستى خۆى لهبهرامبهر پرسى كهركوك ڕادهگهیهنێت.
-
ئەنجامی شەڕی ئەردۆغان لە دژی شارەوانە کوردەکان چیە؟
هەڵویستەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان دژی شارەوانانی ناوچە کوردنشینەکان، نە تەنیا یاریگەرانی کورد لە قبووڵكردنی پرۆسەی ئاشتی دەکشێنێتەوە، بەڵکوو هانیشیان نادات بۆ هەنگاونان لەو ئاراستەیە.
-
هێرشی چەکداری بۆ سەر پۆلیسی ئەزمیر
هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی سەفیر حەساری ئەزمێر کەوتنە بەر ئامانجی هێرشی چەکدارانە و چەند پۆلیس لەو ڕووداوەدا بریندار بوون.
-
سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردیی ئەستەنبۆڵ زیندانی کرا
ئەیووب سۆباشی سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی لێکۆڵین کوردی لە ئەستەنبۆڵ بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە زیندانی کرا.
-
ئەردۆغان بۆچی پەیوەندی بە ئۆجالانەوە کرد
دەوڵەتی تورکیا خەریکی ناردنی سیگناڵی ناڕوون بۆ کوردەکانە. شرۆڤەکاران لە شرۆڤەی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا نیسبەت بە پرسی کورد وتوویانە دەوڵەتی ئێستای تورکیا پێویستی بە دەنگی نوێنەرانی کورد بۆ گۆڕینی دەستوور و دروست کردنی درز لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن هەیە.
-
تورکیا دۆخێکی مەترسیداری بە سەر کوردی سووریا سەپاندووە
بە گوێرەی راپۆرتی ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان، تورکیا هێرشی ئامانجداری بۆ کوشتنی کوردی سووریا ئەنجام داوە کە زیاترین زیانی بەر خەڵکی سڤیل کەوتووە.
-
دوایین پلانی ئەردۆغان بۆ داهاتووی تورکیا چییە؟
دەیلی سەباح لە ڕاپۆرتێکدا لە هەوڵی پارتی داد و گەشە و بەرنامەڕێزی ئەو پارتە بۆ کاندید بوونی دووبارەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 2028 هەواڵی دا.
-
پارێزەرێکی دادگا ئاشکرای کرد؛
زیندانیانی مادرین بەرەوڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەبنەوە
ئەنجومەنی مافزانانی ئازادی لە ماردین ڕایگەیاند کە زیندانیانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە ئەو شارە، لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجەی سێکسی و گوشار بۆ هاوکاری زۆرەملێ بەرەوڕوون.
-
نهێنییەکانی یاری نوێی ئەردۆغان لەگەڵ کورد
سەرۆک کۆماری تورکیا بەدوای ڕێگاگەلێک بۆ گۆڕینی دەستوورە تا بتوانێت دیسانەوە ببێتە بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری 2028 .
-
ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە ئەستەنبۆڵ دەستبەسەر کرا
مێدیاکانی تورکیا لە قۆڵبەست کردنی کەسێک بە ناوی سەردار توناگور لەلایەن هێزەکانی میتەوە لە ئەستەنبۆڵ هەواڵیان دا. ئەوان دەڵێن ئەو کەسە ئەندامی باڵای پەکەکە بووە.
-
پلانی تورکیا بۆ داگیرکردنی کوردستانی سووریا
عەلی ئەمین سیاسەتوانی سووریا لە هەوڵی تورکیا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق لەپێناو پاساودانی داگیرکاریی خاکی سووریا هەواڵی دا.