بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە کەناڵی ئەلجەزیرە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە بە پێی میکانیزمێکی ڕێککەوتوو بەرە بەرە بنکەی بەعشیقە – زلیکان لە پارێزگای نەینەوا ڕادەستی دەسەڵاتدارانی عێراقی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ڕادەستکردنی بنکەی بەعشیقە لەژێر ڕۆشنایی پێشکەوتنەکانی حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان لە شەنگال ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی بەرگری تورکیا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بوونیان لە بنکەی زلیکان لەسەر بنەمای داواکاری حکومەتی عێراق بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئێستا ڕادەستی عێرقی دەکەنەوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەروەها دوێنێ، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی، ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیاش لە قۆناغی داهاتوودا لە ناوچەی بەعشیقە دەکشێنەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له هەڕێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێککەوتن له نێوان لایەنه تورکی و عێراقییەکان کراوه بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا له بنکەکانی بەعشیقه و زلیکان و ڕادەستکردنیان به سوپای عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ساڵانێکە سەربازانی تورکیا لە باکووری عێراق جێگیر بوون و بنکەی بەعشیقە لە ساڵی ٢٠١٥ بە ئامانجی مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دامەزراوە.
Your Comment