بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلیزا مارکوس، شارەزای بواری توێژینەوەی کورد بە ئاماژەدان بە وەستانی پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە، ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر دەستبەرداربوونی ئەو گرووپە لە شەڕەکەدا، بەڵام تا ئێستا حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی مانادار لە وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیدا نەناوەتەبەر و ڕەنگە ئەم “ئاشتی ناتەواو” ە باشترین بژاردە بێت کە لەبەردەستی پەکەکەدایە.
لە شیکردنەوەیەکدا بۆ دۆخی پڕۆسەی ئاشتی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەلیزا مارکوس، شارەزای بواری توێژینەوەی کورد ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە ساڵێک لە دەستبەرداربوونی ئەو گرووپە لە شەڕ، ئەنقەرە هێشتا هیچ هەنگاوێکی ماناداری بە ئاراستەی داواکارییەکانی پەکەکە نەناوە.
لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، مارکوس ئەو پرسیارەی کردووە، “ئەگەر پرۆسەی ئاشتی بەبێ ئەوە ئەنجامێکی ڕاستەقینە هەبێت، چی ڕوودەدات؟” ئەو دووپاتی کردەوە کە ڕەنگە ئەم ئاشتییە ناتەواوە باشترین دەستکەوت بێت کە پەکەکە بتوانێت لەم بارودۆخەی ئێستادا بەدەستی بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ پاراستنی پێگە و نفوزی خۆی، دەبێت زیاتر سەرنجی لەسەر چالاکی سیاسی بێت، بەو پێیەی بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی سەربازی چیتر پێناچێت بژاردەیەکی سەرکەوتوو بێت.
بەڵام بە بڕوای ئەو شرۆڤەکارە، پاراستنی بنکەیەکی چالاکانەی لایەنگران، پێویستی بە پەیام و ستراتیژێکی دینامیکی و تازە هەیە، شتێک کە هێشتا بە ڕوونی دیار نییە.
لە کۆتاییدا مارکوس ئاماژەی بەوەدا کە ناڕوونی لە ستراتیژی سیاسی و نەبوونی دەستپێشخەری نوێ دەتوانێت تەحەدای جددی بۆ پێگەی گروپەکە لە داهاتوودا دروست بکات.
Your Comment