AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٢٦ ٠٩:٢٦

چۆڵ کردنی گاڕە و خواکورک ؛سەرکردەکانی پەکەکە لە قەندیل دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی سێیەم

چۆڵ کردنی گاڕە و خواکورک ؛سەرکردەکانی پەکەکە لە قەندیل دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی سێیەم

ڕۆژنامەی تورکیا بانگەشەی ئەوەیا کردووە، دوای چۆڵکردنی چوار کەمپی مەتینا، پرۆسەی چۆڵکردنی پەناگە و ناوەندە لۆجستیەکانی پەکەکە لە گاڕە و خواکورکیش دەستیپێکردووە. هەروەها بڕیارە سەرکردەکانی پەکەکە لە قەندیل بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی سێیەم.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تورکیا وردەکاری نوێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە، لە ڕاپۆرتێکدا کە یوجەل کایائۆغڵو بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان نووسیویەتی، سەبارەت بە پرۆسەی گوماناوی چەکداماڵینی پەکەکە و چۆڵکردنی پێگەکانی ڕێکخراوەکە و چارەنووسی ئەندامان و بەڕێوەبەرەکانی بڵاوکردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوای چۆڵکردنی چوار کەمپی دەڤەری مەتینا، هەروەها بڕیارە بە قۆناغ بە قۆناغ ناوەندەکانی بڵاوەپێکردن و پشتیوانی بەدرێژایی گاڕە و خواکورک چۆڵ بکرێن. ڕۆژنامەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی ئەشکەوت و پەناگە کە کەوتوونەتە سەر ڕێگای بەرەو قەندیل تا مانگی ژانویە کۆتایی دێت. ئەم ئیدیعایانە تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

چەک تۆماردەکرێت و پەناگە لەناودەبرێن

ڕۆژنامهی تورکیا نووسی، پێش تێکدانی شوێنەکانی جیگیربوون و ناوەنده لۆجستییەکان، تایبەتمەندی چەکەکانیان تۆمار کردووە و لێکدانەوەی تاوان ناسییان بۆ دەکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی ڕۆژنامەکە، ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا میت، چەک و تەقەمەنی و جیهازاتی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پارامۆتۆر و ڕادیۆی مانگی دەستکرد و کەرەستەی دیکەی تۆمارکردووە و لیستی کردووە. دوای ئەم قۆناغە چەک و کەلوپەلەکان لەناوچوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو ئەشکەوتانەی کە ناوەندە پزیشکییەکانیان تێدا دامەزرابوو، دوای دەرهێنانی کەرەستە سەربازییەکان و لەناوبردنی تەقێندرانەوە بۆ نەهێشتنی ئەگەری دووبارە بەکارهێنانیان.

بەگوێرەی ئەو دەزگا میدیاییە، چۆڵکردنی ناوەندە لۆجستییەکانی پارتی کرێکاران و شوێنەکانی بڵاوەپێکردنی پەکەکە لە گاڕە و خواکورک بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدراوە.

قەندیل بووە دوا شوێنی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکە

ڕۆژنامەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا دژی مانەوەی ئەندامانی پەکەکە بوون بە پەرشوبڵاوی لە ناوچە جیاوازەکاندا و بەو هۆیەوە قەندیلیان وەک دوا شوێنی کۆبوونەوەیان دەستنیشان کردووە. بەم پێیە دوای وێرانبوونی ئەشکەوت و ناوەندەکانی نیشتەجێبوون، ئەندامانی پەکەکە گوازرانەوە بۆ قەندیل و پرۆسەی دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی لیستی ناوەکانیان دەستیپێکرد. پاشان پشکنینی ژمارەی ئەو کەسانە کرا کە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ تورکیا و شێوازی گواستنەوەیان.

سەرچاوە ئەمنییەکان کە ڕۆژنامەی تورکیا ئاماژەی پێکردووە، ڕایانگەیاندووە: "لەوێ کۆکرانەوە و خرانە لیستی ئەو کەسانە، دوای ئەوە گواستنەوە لە قەندیلەوە کرا، ژمارەی ئەو کەسانەی هاتبوون و شێوازی چوونە ژوورەوەیان دیاریکرا، لیستەکان خراونەتە بەردەستی کونسوڵخانە و گومروەکان ، هەروەها مێزی تایبەت لەو ناوەندانە دانرا". بەڵام بەرپرسانی تورکیا ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەرنامەکەدا بەشداربوون و کاتی گەڕانەوەیان و گەرەنتییە یاساییە پێشبینیکراوەکانیان نەخستەڕوو.

گواستنەوەی سەرکردەکانی پەکەکە بۆ وڵاتانی سێیەم لە بەرنامەی کاردا بوو

ڕۆژنامە تورکییەکە لە درێژەدا نووسیویەتی، سەرکردە باڵاکانی پەکەکە لە پەیڕەوی یاسایی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆ تورکیا نەخراونەتە ڕوو. حکومەتی ناوەندی عێراق دژی مانەوەی سەرکردەکانی پەکەکە لەو وڵاتە وەستایەوە و گەڕانەوەیان بۆ تورکیاش لە پلانەکەدا نییە. لە ئەنجامدا چۆڵکردنی تەواوەتی قەندیل و گواستنەوەی ئەو کەسانە بۆ وڵاتانی سێیەم، لەژێر چاودێریی تورکیادا، وەک یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکان وروژێندرا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ناوی ئەو وڵاتانە نەخراوەتەڕوو کە دەکرێت سەرکردەکانی پەکەکە بۆیان بگوازرێنەوە. هەروەها بنەمای یاسایی بۆ گواستنەوەی لەو شێوەیە و ئەگەری ڕۆڵی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ڕوون نەکرایەوە.

گەڕانەوەی گرووپی یەکەم لە شەنگالەوە وروژێنرا

ڕۆژنامەی تورکیا نووسیویەتی، پڕۆسەی کشانەوەی هێزە چەکدارەکانیش لە شنگال بە سەرپەرشتی حکوومەتی عێراق پەیڕەو کراوە و ئەگەری گەڕانەوەی گرووپی یەکەمیش لەم ناوچەیەوە بۆ تورکیا هاتە ئاراوە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی ڕۆژنامەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەوانەی لە شنگال جێگیر بوون، بژاردەی گەڕانەوەیان بۆ تورکیا یان مانەوەیان لە عێراق هەبووە. هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەگەر شنگال لە گرووپە چەکدارەکان پاک بکرێتەوە، بوار بۆ چۆڵکردنی سەربازگەی تورکیا لە بەعشیقە و گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ زێدەکەیان هەیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا پرۆسەی شنگال بە هاوشێوەی پێشهاتەکانی سووریا هەڵسەنگێندراوە؛ بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم مۆدێلە و ئەگەری ڕێککەوتنەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا نەخراوەتەڕوو.

بەرپرسیارێتی فەرمی ئۆجەلان ڕەتکرایەوە

ڕۆژنامەی تورکیا لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا باسی ڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجالانی لە پرۆسەی داماڵینی چەکدا کردووە. سەرچاوە ئەمنییەکان کە ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، ڕایانگەیاندووە کە هیچ بەرپرسیارێتیەکی فەرمی بۆ ئۆجالان لەبەرچاو نەگیراوە. ئەم سەرچاوانە ئەگەری سەرۆکایەتی ئۆجەلانیان لە لیژنەیەکی پەیوەندیدار بە چەکداماڵین و پرۆسەی ئاشتی ڕەتکردەوە؛ بەڵام ئەوان ڕۆڵی ئەویان لە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەیی پەکەکە قبووڵ کرد.

ڕۆژنامەی تورکیا که هەروەها ئەو ئیدیعایەی کە له زیندانی ئیمرالی بینای ڤێلا بۆ ئۆجەلان هەبووه به درۆ زانی و نووسیویەتی بەشێک که له دوو ژوور و شوێنی کار پێکهاتووه بۆ ئۆجەلان لەبەرچاو گیرابوو . حکومەتی تورکیا بەیاننامەیەکی فەرمی و هەمەلایەنەی لەبارەی چۆڵکردنی زیندان و خاکورک و لیستکردنی ئەندامانی پەکەکە لە قەندیل و گواستنەوەی بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکە بۆ وڵاتانی سێیەم و میکانیزمی گەڕانەوەی تاکەکان بۆ تورکیا دەرنەکرد.

News ID 60627

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha