بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاگر لە ناوچەیەکی دارستانی گوندی کوچران (ناوی کوردی: دینگیلێڤا) سەر بە ناحیەی لیچەی (ئامەد) کەوتەوە.
بای بەهێز بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بۆ ناوچەکانی دەوروبەری، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
سەرەڕای دەستێوەردانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە. تا ئێستا زانیاری دەربارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و قەبارەی زەوییە زیانلێکەوتووەکان بڵاونەکراوەتەوە.
Your Comment