-
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتی دا؛
ڕێژەیەکی زۆری جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی گەیشتە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا بە بۆنەی 93 مانگ بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، لە درێژەی چالاکییەکانی داعش سەرەڕای چوونی ڕێژەیەکی زۆری جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئەو ناوچە و ئۆپراسیۆنی بەردەوام لە دژی ئەو گرووپە هەواڵی دا.
-
ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی:
شیعەکان چاوەڕوانی چارەسەری کێشەی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن کوردەکانن
ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان بە جەخت لەسەر گرینگایەتی قەیرانی ئێستا و چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکان کە خەڵکی عێراقیان تووشی کێشە کردووە، وتی: کوردەکان ئەبێ خێرا بەربژێری سەرۆک کۆماری بناسێنن تا دوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق پێک بێت.
-
بە زاراوەی کەلهوڕی؛
کتێبی "پشی کوور" هاتە بازاڕ
کتێبی کوردی "پشی کوور" لە نووسینی "محەمەد ڕەزا ئالە دادی" نووسەری ئیسلام ئابادی (ڕۆژاوا) بڵاو بووەوە.
-
خەڵکی "وان" کێشەی کەمیی نانیان هەیە
بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی وزە و ئارد، خەڵکی شاری وان و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ کڕینی نان تووشی کێشە بوون.
-
نوێنەری خەڵکی شاری سنە لە مەجلیس:
بودجەی کوردستان سەدا 27 زیادی کردووە/هەژاری لە پارێزگا نامێنێت
نوێنەری خەڵکی شاری سنە لە مەجلیس وتی: گەشەی 27 لەسەدی بودجەی ساڵی 1401 لە چاو ساڵێ ڕابردوو نیشان لە هەوڵی بەرپرسان و ورەی جیدی دەوڵەت بۆ نەهێشتنی هەژاری لە پارێزگایە.
-
هەفتەی دووهەمی خولی نەتەوەکانی والیباڵ؛
گەڕانەوەی شکۆمەندی ئێران بە شکستدانی ئەمریکا
هەڵبژاردەی نەتەوەیی والیباڵی ئێران کە بە بەکارهێنانی یاریزانانی گەنج و کەم ئەزموون لە خولی نەتەوەکان بەشداری کردووە، دووهەمین دیداری خۆیی لە هەفتەی دووهەمی ئەو کێبڕکێێانەی بە سەرکەوتنەوە کۆتایی هێنا.
-
ناوەندەی کۆ کردنەوەی داتاکانی شەڕ هەواڵی دا؛
هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا کەم بووەتەوە و پێکدادانەکان لە هەرێم زیادی کردووە
ناوەندی کۆ کردنەوەی داتاکانی شەڕ ڕاپۆرتیدا تورکیا بۆ دووهەمین هەفتەی بەردەوام هێرشەکانی خۆی بۆ سەر کوردی سووریای کەم کردووەتەوە و هێرشەکان بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی چڕ کردووەتەوە.
-
ئەندامی هاوپەیمانی فەتح:
ئەگەری پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق بە بێ بەشداری پارتی
ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە ئەگەری پێکهێنانی حکەمتی نوێی عێراق لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە بە بێ بەشداری پارتی دیمۆکرات هەواڵی دا.
-
ئاراس شێخ جەنگی:
یەکێتی ئەبێ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی مەسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دیاری بکات
ئەندامى پێشووی سەرکردایەتى یەکێتى رایدەگەیەنێت، ئەبێ یەکێتی نوێ واز لەو کەللە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ سەرۆک کۆمار.
-
گرووپی هەڵپەڕکێ "دیلانی ورمێ" لە ئیسپانیا پلەی دووهەمی وەدەست هێنا
گرووپی فەرهەنگی و هونەری "دیلانی ورمێ" لە فێستیڤاڵی فۆکلۆری "بارسێلۆن" ی ئیسپانیا لە نێو 18 گرووپدا، توانی پلەی دووهەم و دیپلۆماسی شانازی وەربگرێت.
-
لە نووسینی پەرویز ڕوستەمی؛
بەڵگە فیلمی کورتی "حەوت سەمفۆنی زاگرۆس" گەییشتە فێستیڤاڵی ئیتالیا
بەڵگە فیلمی کورتی "حەوت سەمفۆنی زاگرۆس" لە نووسینی پەرویز ڕوستەمی گەییشتە 21 ەمین فێستیڤاڵی ئێوگانیای ئیتالیا.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی کرواسی هاتە ئاراوە؛
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕووسیا نەبووەتە لەمپەڕ لە سەر ڕێگای ڕێککەوتنی ڤیەنا
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بۆ ئێمە روونە کە ئەگەر لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بگەینە رێککەوتن، ڕووسیا هیچ جۆرە لەمپەرێک دروست ناکات.
-
سهركونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند:
كردنهوهی ناوهندی بازرگانی و خانهی نوێگهری و تهكنهلۆجیای ئێران له سلێمانی
لە دیداری سهركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لهگهڵ سهرۆكی نوێی زانكۆی سلێمانی جەخت کرایە سەر كردنهوهی ناوهندی بازرگانی و خانهی نوێگهری و تهكنهلۆجیای ئێران له سلێمانی.
-
وێنەی مێهر
بێستوونی کرماشان
شوێنەواری مێژوویی بێستوونی کرماشان کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی هەخامەنشیەکان شوێنێکە بەردەوام گەشتیاران سەردانی دەکەن.
-
دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو؛
پەرلەمانتارانی جێگرەوەی سەدرییەکان سوێندی یاساییان خوارد
دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادە بەشدارییان کرد.
-
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەن:
دۆخی پارتی دوای چوونە دەرەوەی ڕەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی دژوارتر بووە
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەن ڕایگەیاند: دۆخی پارتی دوای چوونە دەرەوەی ڕەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی پێچراوتر بووە.
-
وزە ئینتلیجنس هۆشداریی دا؛
پیشەی وزەی هەرێمی کوردستان بەرەوڕووی هەڕەشەی جیدی بووەتەوە
گۆڤاری وزە ئینلیجنس، هێرشی مووشەکی بۆ سەر گۆڕەپانی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی دوایین بازنە لە هێرشە مەترسییەکان بۆ سەر پیشەی وزەی ئەو ناوچە وەسف کردووە.
-
راوێژکاری مەسعود بارزانی ڕایگەیاند:
مەرجەکانی هەولێر بۆئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ بەغدا
ڕاوێژکاری ڕێبەری پارتی وێڕای راگەیاندنی مەرجەکانی دروست بوونی متمانە لە نێوان هەولێر و بەغدا وتی: دۆخی سیاسی عێراق جێگای نیگەرانییە .
-
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ؛
لاڤرۆف لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دیداری کرد
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
-
ئەندامێکی پارتی ڕایگەیاند؛
مەرجەکانی پارتی بۆ بەشداری لە ڕەوتی سیاسیی عێراق
ئەندامی پارتی دیمۆکرات گرینگترینی ئەو تەوەرانە کە ئەبێ لە هەموو گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا بیهێنێتە ئاراوە، ڕاگەیاند.
-
لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا؛
234 هەزار کەس لە سنووری مێهرانەوە هاتوچۆیان کردووە
سنووری مێهران سەرەڕای ئەوەی کە تا ڕۆژی دووشەممە و چوونی کاروانی زیارەتکاران بۆ شوێنە پیرۆزەکان، هاتوچۆیەکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 2324 هەزار موسافر لە ئەو سنوورەوە هاتوچۆیان کردووە.
-
بۆ دەنگدان بە کاندیدەکانى جێگرتنەوەى سەدرییەکان؛
بریاری نوێی پارتی لەبارەی کۆبوونەوەى ئەمرۆی پەرلەمانى عێراق
پارتی لەبارەى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانى عێراق بریاری خۆیداو بریارە بەشدارى ئەو کۆبوونەوەیە بکات کە تایبەتە بە دەنگدان بە کاندیدەکانى جێگرتنەوەى پەرلەمانتارەکانى سەدر.
-
ڕێورەسمی بەرز ڕاگرتنی شای دەنگ بێژان "شاکرۆ" بەڕێوە دەچێت
بە هاوکاری هەدەپە، هەدەکە و ناوەندەی فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا یەکەم ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی شاکرۆ بەڕێوە دەبات.
-
بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی نەوت؛
سێهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی گەییشتە کەنارەکانی بانیاس لە سووریا
کەمێک دوای چوونی دوو نەوتهەڵگری ئێرانی بۆ کەنارەکانی سووریا، سەرچاوە سووریاییەکانن لە چوونی سێهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی بۆ کەنارەکانی بانیاس هەواڵیان دا.
-
وتەبێژی نوجەبا هێنایە ئاراوە؛
تێوەگلانی خائینان لە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی عێراق لە تیرۆری فەرماندەکان
وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە لێدوانێکدا وتی کە کەسانێکی خائین لە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی عێراق لە تیرۆری فەرماندەکانی شەهید لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕۆڵیان هەبووە.
-
پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ کران؛
دیداری رەئیسی و لاورۆف لە تاران
وەزیری دەرەوەی رووسیا و سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە.
-
دیمەشق لە ئەنقەرە وەڕەز دەبێت؛
فەیسەل مێقداد بۆ تورکیا: دەستدرێژیکاری داگیرکەر
وەزیری دەرەوەی سووریا هێرشێکی بێ وێنەی کردە سەر تورکیا .
-
لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر;
هێرشێکی موشەکی کرایەسەر کۆمپانیای دانەگاز
ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر لە سنوری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
-
عەبدولمالک حەوسی:
عەرەبستان بە چەکی قەدەغە کراو هێرشی کردۆتە سەر سەنعا
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵا یەمەن رایگەیاند: هاوپەیمانی سعوودی سەنعای بە چەکی قەدەغەکراو کردۆتە ئامانج.
-
موقتەدا سەدر:
ئێران گوشاری نەخستووەتە سەر هیچ گرووپێکی شیعی لە عێراق
ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختی کرد کە ئێران بە هیچ لەونێک گوشاری نەخستووەتە سەر هیچ گرووپێکی شیعی لە عێراق.